برۆكسل.... دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی تایبەت بە ڕێککەوتنە ناوکیـیەکەی ئێران

برۆكسل.... دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی تایبەت بە ڕێککەوتنە ناوکیـیەکەی ئێران

 

بە پێی هەواڵێكی فڕانس پـرێس گوتەبێژی یەکێتیی ئەوروپا جەختی لەوە كردووەتەوە كە لەم هەفتەیەدا عەلی باقری جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران و سەرۆکی شاندی دانوستاندنکاری ئێران لەگەڵ دانوستاندنکاری باڵای یەکێتی ئەوروپا کۆدەبێتەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی تایبەت بە ڕێککەوتنە ناوکیـیەکەی ئێران.

 

بەپێی هەواڵەكە باقری ڕایگەیاندووە كە ڕۆژی چوارشەممە بۆ ئەم مەبەستە دەگاتە برۆکسلی پایتەختی بەلجیكا.

 

لەلای خۆشیەوە پیتەر ستانۆ وتەبێژی یەکێتیی ئەوروپا ڕایگەیاند کە دەستەی دیپلۆماسیی یەکێتیی ئەوروپا هەوڵی جددی دەدات بۆئەوەی  دووبارە گفتوگۆکانی ڤیەننا دەست پێ بكەنەوە.

 

بەپێی وتەیەكی سەرۆکی ئەمریكا جۆ بایدن، وڵاتەكەی سوورە لەسەر ئەوەی كە ئامادەیە بگەڕێتەوە ناو ڕێککەوتنەکە، بەو مەرجەی ئێران بە تەواوی پابەند بێت بە هەموو خاڵە سەرەکییەکان.

 

شایانی باسە لەوەتەی كە دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا لە مانگی ئایاری ساڵی 2018دا لە ڕێککەوتنەکە چووە دەرەوە چارەنووسی ئەم ڕێككەوتنە بە نادیاری ماوەتەوە.

 

 

Top