لە رووداوێکی هاتوچۆدا شۆفێری ماتۆرسکیلێك گیانی لەدەستدا

لە رووداوێکی هاتوچۆدا شۆفێری ماتۆرسکیلێك گیانی لەدەستدا

وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی (فەیسبووک) بڵاویکردووەتەوە: کاتژمێر 4:30 خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 23/10/2021، لەسەر ڕێگای سەرەکی هەولێر ـ کەرکووک لە نزیک گوندی مورتکە پێکدادانێک لەنێوان کیا سیراتۆیەکی تایبەت و ماتۆرسکیلێک روویدا کە هەردووکیان بە ئاراستەی کەرکووک دەڕۆیشتن، بەداخەوە لە ئەنجامی رووداوەکەدا شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە گیانی لەدەستدا".
ئەوەشی خستووەتە روو: لەکاتی لێکۆڵینەوەدا شۆفێری ماتۆوسکیلەکە بە لایەنی خەتابار دانرا، چونکە لەناکاو ویستبووی پێچبکاتەوە بۆ گەڕانەوە بەرەو هەولێر، بێ رەچاوکردنی ئۆتۆمبێلەکانی دوای، بۆیە لەکاتی پێچکردنەوە کەوتبووە سەر ڕێڕەوی کیاو خۆی پیادا کێشابوو.

Top