پۆلیسی شاری نیویۆرک گەنجێك لە وێستگەی میترۆ دوور دەخەنەوە

پۆلیسی شاری نیویۆرک گەنجێك لە وێستگەی میترۆ دوور دەخەنەوە

 

 

پۆلیسی شاری نیویۆرک دەڵێت: لێکۆڵینەوە دەکەن لە ڕووبەڕووبوونەوەیەکی توند لە نێوان دوو ئەفسەری پۆلیس و گەنجێک کە داوای لە پۆلیسەكان كردووە دەمامک ببەستن.

ڤیدیۆی ئەم ڕووداوە لە 19ی ئۆکتۆبەردا تۆمارکراوە و تێیدا دەبینرێت كە دوو پۆلیس بە توندی پیاوێک بەرەو دەروازەی فریاکەوتنی میترۆ بەڕێ دەکەن و ناچاری دەکەن لە شوێنەکە دەربچێت.

بەڵام چیرۆکی پێکدادانی نێوان دوو پۆلیس و ئەو پیاوە چی بوو؟

بە پێی هەواڵی ڕۆژنامەی نیویۆرک دەیلی نیوز، ئەو پیاوەی لە فیلمەکەدا بینراوە تەنیا پرسیاری لە ئەفسەرانی پۆلیس کردووە کە بۆچی دەمامکیان نەبەستووە، دوای ئەوە دوو ئەفسەری پۆلیس ئەو گەنجەیان لە میترۆ بۆ دەرەوە پاڵ داوە و لەو شوێنە دەری دەكەن.

بەپێی بەشی گواستنەوەی نیویۆرک، هێشتا پێویستە  دەمامک  لە وێستگەکانی میترۆ و شەمەندەفەر و پاسەکان ببەسترێت.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top