ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و دووبارە ددانپێدانانەوە‌ بە سەروەریی عێراقدا

 ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و  دووبارە ددانپێدانانەوە‌ بە سەروەریی عێراقدا

 

بەپێی ئەو بڕیارەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی مۆڵەتی درێژكردنەوەی ماندیێتی یۆنامی لە عێراقدا پێ دەرچووە، بۆ هەڵبژاردنەكانی ئەم جارە دوو مەرجی داناوە:

1- هەڵبژاردنەكان لەلایەن چاودێری نەتەوە یەكگرتووەكان و چاودێری نێودەوڵەتییەوە چاودێری دەكرێت.

2- لە دوای 30 ڕۆژ لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن، دەبێت نەتەوە یەكگرتووەكان ڕاپۆرتێك سەبارەت بە ئاكامی ئەو هەڵبژاردنە بەرز بكاتەوە بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و بۆ ئەوەی شەرعییەتی نێودەوڵەتی پێ بدرێت.

سەبارەت بە خاڵی یەكەمیان و پێداویستیی عێراق بە نوێنەری تایبەتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق، لە بڕیارەكەی ئەنجومەنی ئاسایش ڕاشكاوانە ئاماژەی پێ كراوە، جیاوازییەكی ئەوتۆ لە نیوان ڕەوشی دوای ساڵی 2003 و ئێستای عێراقدا نییە، بۆیە ڕەوشەكە وادەخوازێت، یۆنامی بمێنێتەوە.

سەبارەت بە خاڵی دووەمیشیان بەوەی نەتەوە یەكگرتووەكان لە سەر ئەم هەڵبژاردنە ڕاپۆرتیك بنێرێت بۆ ئەنجومەنی ئاسایش، ئەمەش مانای ئەوەیە عێراق ئەو دەوڵەتە دامەزراوەیی و خاوەن سەروەرییە نییە كە خۆی وەك دەوڵەت ئاكامی هەڵبژاردنەكە پەسەند بكات، هەر بۆیە ئەگەر ئەنجومەنی ئاسایش شەرعییەتی بە پرۆسەكە و ئاكامی هەڵبژاردنەكان دایەوە، ئەوا هەنگاوی یەكەم بۆ دووبارە بونیادنانەوەی دەوڵەتی عێراق لە چوارچێوەی دەستوورەكەی دەست پێ دەكاتەوە و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هاوكار و پشتیوانی دەبێت.

دیارە سەبارەت بەم دوو مەرجەی بڕیارەكەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، عێراق وەك دەوڵەت و دامەزراوەكانی هەر دوو مەرجەكەی قبووڵ كردووە و هەتا ئێستا سەبارەت بە پرۆسەی هەڵبژاردنەكە و ئاكامەكانی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی پشتیوانی لێ دەكرێت.

بەڵام خاڵی وەرچەرخانی مەترسیدار لەو لێدوان و گوتارانەوە سەرچاوە دەگرن، كە هەوڵەكانیان لە تانەی یاساییەوە، خەریكە دەگۆڕێت بۆ بەكارهێنانی زمانی چەكی میلیشیایی و ئاڵۆزكردنی بارودۆخە بۆ جارێكی دیكە، ئەمەش هەڕەشەیەكی مەترسیدارتر لەسەر ئایندەی پرۆسەی سیاسی دروست دەكات، عێراقیش لە لێواری هەڵدێر زیاتر نزیك دەكاتەوە، بەڵام بە دیوێكی دیكەدا كە هەست دەكرێت كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە جددی لەسەر خەتەوە و چیدیكە بوار بۆ ئەوە نەماوەتەوە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی تواناكانی خۆی لەگەڵ دەوڵەتی شكستخواردوو بەفیرۆ بدات، ئەمە مەرجەعییەتی نەجەفی هێناوەتە سەر خەت، بەوەی داوای لە خەڵك كرد، لە هەڵبژاردنەكان بەشداری بكەن و ئاكامەكانیشی قبووڵ بكەن، ئەوەی تا ئێستا لە ناو پرۆسەی دوای ڕاگەیاندنی ئاكامە بەراییەكانی هەڵبژاردنی ئەم جارە دەبیندرێت، زۆر جیاوازە لە دیاردە نەرێنییەكانی هەڵبژاردنی 2018، هەر بۆیە ئەگە

ر ئەم ئاراستەیە وەك ئێستا بەردەوام بێت، ئەوا مەزندە دەكرێت، ناچاری كارێك بن كە بونیادنەوەی عێراق وەك دەوڵەتیكی فیدڕاڵی دەست پێ بكاتەوە.

Top