مێژوو سه‌ڵماندى ژێرده‌ستكردنى كورد ئه‌سته‌مه
رێبوار حه‌مه‌لاو شوانى
سه‌د ساڵ دواى به زۆر لكاندنى گه‌ل و خاكى كوردستان به عێراقه‌وه، بزاڤى رزگاریخوازى كوردستان هه‌ر له سه‌ده‌ى بیسته‌مه‌وه تا به ئه‌مڕۆ چه‌ندین شۆڕش و راپه‌ڕینى به‌رپا كرد و چه‌ند حزب و لایه‌نێك هه‌ر كامیان به دروشم و تایبه‌تمه‌ندى خۆیان كه ئه‌ویش یه‌ك ئامانج و ستراتیژ بوو كه رزگاربوون له داگیركه‌ران و دروستكردنى ده‌وڵه‌تێكى سه‌ربه‌خۆ بوو وه‌ك مافێكى ره‌وا بۆ گه‌لێكى سته‌ملێكراو .
پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له دواى گه‌له‌كۆمه‌كى دژى كۆمارى كوردستان له مه‌هاباد به‌رابه‌رایه‌تیی بارزانیی نه‌مر دامه‌زراو و بووه ئومێد و مه‌شخه‌ڵێكى رووناك بۆ نه‌ته‌وه‌یی كورد و ئه‌گه‌ر چى مێژوو گه‌واهیده‌ره‌ى پشتیوانیی بارزانى نه‌مر و یاوه‌رانى بوون بۆ پشتیوانیكردنى كۆمارى كوردستان و له‌و پێناوه‌شدا ، شه‌هیدى زۆریان به‌خشیی و تا كۆتا ساته‌كانى به‌رگریان له ئاڵایی كوردستان كرد وچه‌ندین داستانى بێ وێنه‌یان تۆماڕ كرد ، به‌ڵام بۆ ساتێكیش پاشگه‌ز نه‌بوونه‌وه له خه‌بات و تێكۆشانى نه‌ته‌وه‌یی .
پارتى درێژه پێده‌رى ئه‌و به‌ڵێن و په‌یمانه مسته‌فا بوو به پێشوا قازى سه‌رۆككۆمارى كوردستان و ئینجا شۆڕش و راپه‌ڕینه‌كانى دیكه له پێناو رزگارى و ئازادی گه‌ل و نیشتیمان و به‌ده‌سهێنانى ده‌وڵه‌تێك هاوشێوه‌ى هه‌موو گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كانى ناوچه‌كه و جیهان ، شۆڕشى مه‌زنى ئه‌یلوول یه‌كێك بوو له‌و شۆڕشه گه‌ورانه‌ى نه‌ته‌وه‌یی كورد كه توانیی له 11ى ئازارى 1970 ده‌سه‌ڵاتدارانى به‌غدا ناچار بكات ددان به مافه‌ره‌واكانى كورد بنێت و ئینجا شۆڕشى پێشكه‌وتنخوازى گوڵانیش به‌هه‌مان شێوه وه‌ك زنجیرێك به‌رده‌وامى هه‌بوو ، تا ڕاپه‌رینه شكۆمه‌نده‌كه‌ى به‌هارى 1991 و ئینجا هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان و پێكهێنانى په‌رله‌مان وحكومه‌تى كوردستان و چه‌سپاندنى فیدراڵى و كاریگه‌رى و رۆڵى سه‌ركردایه‌تیی سیاسى كوردستان به تایبه‌ت پارتى و سه‌رۆك بارزانیی له رووخاندنى رژێمى به‌عس و ئینجا بونیاتنانى عێراقى نوێى و نووسینه‌وه‌ى ده‌ستوورى هه‌میشه‌یی كه قه‌واره و فیدراڵیی بۆ كوردستانى جێگر و مسۆگه‌ر كرد ، هه‌روه‌ها سه‌ڕه‌رۆیی ده‌سه‌ڵاتدارانى به‌غدا و پێشێڵكردنى مافه‌ره‌واكانى گه‌لى كورد ، پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیی بارزانیی پشتیوانیی گه‌لى كورد بۆ ئه‌نجامدانى ریفراندۆمى سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و به سه‌ركه‌وتنى به‌ڵێ به رێژه‌ى 92.7% مێژووییه‌كى پر شانازیی و سه‌روه‌رى كرد و ئینجا قۆناغێكى دیكه‌ى به‌رگریكردن بوو بۆ له خاك و كیانى هه‌رێمى كوردستان به‌رامبه‌ر گه‌وره‌ترین و مه‌ترسیدارترین پیلانگێرى هه‌رێمایه‌تى و به‌گڵۆپى سه‌وزى زڵهێزان دژى هه‌رێمى كوردستان ، هه‌موو ئه‌و مێژوو و سه‌روه‌رییانه به‌ڵگه‌یه‌كى حاشاهه‌ڵنه‌گر و پرسه‌روه‌ى و ڕژدبوونى پارتى به‌رابه‌رایه‌تى سه‌رۆك بارزانییه بۆ گه‌یاندنى گه‌لى كورد به ئامانجه ره‌واكانى.
به‌پێچه‌وانه‌وه ، ئه‌و حزب و لایه‌نانه‌ى كه ته‌نها دروشمى بریقه‌دارى مافى چاره‌ى خۆنووسین و قودس یان به‌رزكردبۆوه ، له ڕاستییدا هه‌موویان به كرده‌وه پێچه‌وانه بوونه‌وه و ته‌نها له‌كاتى نووسینه‌وه‌ى ده‌ستووریش به كه‌مترین ماف رازى بوون به‌ڵام ڕژدبوونى سه‌رۆك بارزانیی ، هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ى پووچه‌ڵكرده‌وه ، له هه‌مانكاتیشدا هه‌وڵه‌كانى به هه‌رێمى كردنى سلێمانى به ناوى لامه‌ركه‌زى و دابه‌شكردن و دوو ئیداره‌یش پووچه‌ڵكرانه‌وه ، 16ى ئۆكتۆبه‌ریش سیماى ڕه‌شى ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ى به‌رامبه‌ر به كوردپه‌وه‌رى و نیشتیمانپه‌وه‌رى ئاشكرا كرد .
هه‌روه‌ها ، په‌كه‌كه ، كه تا دوێنى داواى ده‌وڵه‌تیی نه‌ته‌وه‌یی كوردستانى ده‌كرد ، 360 پله له دروشمه بریقه‌دار و گه‌وره‌كانیان پاشگه‌ز بوونه‌وه، له جیاتى پشتیوانیی كردنى ده‌سكه‌وته‌كانى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌و پاڵپشتى داگیركه‌ران و دوژمنان ئه‌وا بوونه به‌شێك له پیلانگێرى هه‌رێمایه‌تی و له ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم هه‌ر له شه‌نگال تا كه‌ركووك و مه‌خموور به‌رده‌وام كێشه و كۆسپیان بۆ هه‌رێمى كوردستان دروستكردووه و به‌رده‌وامیشن و به‌تایبه‌ت له رۆژئاوا، له رۆژهه‌ڵات و باكوورى كوردستانیش ئاڕیشه و به‌ربه‌ستى گه‌وره‌ن له به‌رده‌م دۆزى نه‌ته‌وه‌یی كورد و له‌كاتێكدا بچووكترین ده‌ستكه‌وتیان بۆ گه‌لى كورد له باكوورى كوردستان به‌ده‌ستنه‌هێناوه.له‌كاتێكدا پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به‌كرده‌وه هه‌م داكۆكیكارى پرسى كورد له سه‌ر ئاستى هه‌ر چوار پارچه‌ى كوردستان و هه‌میش له باشوورى كوردستان به‌كرده‌وه له پێناو به‌ده‌ستهێنانى مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان خه‌بات و تێكۆشانى به‌رده‌وامه . ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌ى حاشاهه‌ڵنه‌گرى داستانى پردێ و ده‌یان داستانى مێژوویی و پر سه‌روه‌ریی دوێنى و ئه‌مڕۆیه له پێناو سه‌ربڵندى و شكۆمه‌ندى كورد و كوردستان .