لیرەی توركی بەردەوامە لەدابەزین
توركیا بۆ رێگرتن لەزیاتر دابەزینی بەهای لێرەی توركی دەستی بە جێبەجێكردنی رێژەی سوودی كردوو، لە راگەیاندنێكدا بانكە رایگەیاند كەچیتر رێگانادەن لەوە زیاتر بەهای لیرەی توركی دابەزێت و كۆمەڵێك سیاسەتی نەختینەیی دەگرنە بەر لەوانە دابەزینی رێژەی سوودی لە 18% بۆ 16% ئەمەش دووەم هەوڵی دابەزاندنی رێژەی سوودە بێ ئەوەی بتوانرێت رێگا لەهاڕینی زیاتری بەهای لیرەی توركی بگیرێت.
لیرەی تورکی سەدا 2.5ـی بەهاکەی لەدەستدا و بەرامبەر دۆلار بۆ 9.66 لیرە بەرامبەر یۆرۆ بۆ 10.98 لیرە دابەزی. بەمەش دەبێتە پێشەنگی دراوی بازاڕە تازە پێگەیشتووەکان کە خراپترین ئەدایان تۆمارکردووە.
لە سەرەتای ئەمساڵیشەوە دراوی تورکی سەدا 22.5ـی بەهاکەی لەدەستداوە کە زیاتر لە نیوەی ئەو دابەزینەش لە دوو مانگی رابردوو بووە.