زیادبوونی ئارەزووی خواردن پاش چاكبوونەوە لە كۆڤید19

زیادبوونی ئارەزووی خواردن پاش چاكبوونەوە لە كۆڤید19

  تا ئێستا باس لە ئاڵۆزییەكان لە دڵ، یان هەستكردن بە ماندووبوون، یان گرفت و نەخۆشیی درێژخایەن لە كۆئەندامی هەناسە دە،كرا كە لەپاش چاكبوونەوە لە كۆڤید19 لە هەندێك كەسدا بەدی دەكران، بەڵام ئێستا نێوەندە تەندروستییەكان ئاماژەیان بەمە كردووە، كە زیادبوونی كێشی لەش و قەڵەوی یەكێكە لە دەرەنجامە نوێیەكانی پاش چاكبوونەوە لە كۆڤید19، پسپۆڕانی تەندروستی ئەمەیان روونكردۆتەوە كە پاش چاكبوونەوە لە كۆڤید19 ئارەزووی خواردن زیاد دەبێت، بەتایبەتی بەرانبەر بە خۆراكی خێرا و ئەو خۆراكانەی كە وزەی زۆر لەخۆ دەگرن Junk food بە بەها و كوالیتی خۆراكیی نزمەوە، بەمەش و هاوكات لەگەڵ كەمیی ئەنجامدانی جووڵە و مەشقی فیزیكیدا كێشی لەش زیاد دەكات، كە لەوانەیە بگاتە زیاتر لە 10 كیلۆگرام لە ماوەی چەند مانگێكدا. گەلێك كەس پاش چاكبوونەوە لە كۆڤید19، بەمەبەستی بەهێزكردنی سستمی بەرگریی لەشیان پەنا دەبەنە بەر بەكارهێنانی یارمەتیدەری خۆراكی Supplements و ڤیتامینەكان، لەگەڵ خواردنی بڕی زیاتر لە خۆراكی چەور و پرۆتینی و تەنانەت خۆراكی كاربۆهیدراتیش، ئەمەش هۆكارە بۆ زیادبوونی ئارەزووی خواردن و زیادبوونی كێشی لەش، كە لەوانەیە لە هەندێك حاڵەتدا لەماوەی تەنیا یەك مانگدا بگاتە نزیكەی 8 كیلۆگرام.

Top