خه‌ونى من ئه‌وه‌یه وه‌كو یاریزانێكى كورد بگه‌م به پاڵه‌وانێتى ئاسیا و جیهان
دیه نزار یاریزانى گۆره‌پان و مه‌یدانى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق
خه‌ونى من ئه‌وه‌یه وه‌كو یاریزانێكى كورد بگه‌م به پاڵه‌وانێتى ئاسیا و جیهان
پارێزگاى سلێمانى سلێمانى به‌وه ناوى ده‌كردوه كه له یارییه‌كانى گۆڕه‌پان ومه‌یدان پێشه‌نگ بووه له دروست كردنى چه‌ندین یاریزانى به‌توانا له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى كوردستان و بگره له عێراقیش، یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانیش یه‌كێكه له‌و یانانه‌ى كه به‌رده‌وام هه‌وڵى پێگه‌یاندنى یاریزانانى ئاسته‌كانى ته‌مه‌ن ده‌دات و كێبركێ سه‌رجه‌م یانه‌كانى عێراق ده‌كات، یه‌كێك له یاریزانه به‌تواناكانى یانه‌كه‌ش دیهنزاره ئه‌و ماوه‌یه‌كه له یارییه‌كانى گۆڕه‌پان و مه‌یدان به‌تایبه‌ت له یارى بازى بهرزبهشداره و خاوه‌نى چه‌ندین ئه‌نجامى باشه ناوبراو له دایك بووى ساڵى 2003ى شارى سلێمانیه ئێمه‌ش له نزیكه‌وه چه‌ند پرسیاریكمان لێ كرد ئه‌وه‌یش به‌مجۆره وه‌ڵامى پرسیاره‌كانى گۆڤارى گوڵانى دایه‌وه.
دیمانه:كارزان كانه‌بی
*چۆن بوو هاتیه نێو دونیاى وه‌رزش؟
- حه‌زێكى زۆرم بۆ وه‌رزش هه‌بوو، ئه‌م حه‌زم واى كرد بێمه نێو دونیاى وه‌رزشیی و به ژیانێكى تری وه‌رزشیی ئاشنابم.
*بۆچى یارى گۆڕه‌پان و مه‌یدانت هه‌ڵبژارد؟
-یارى گۆڕه‌پان و مه‌یدان جوانترین و چێژ به‌خشترین یارییه له‌خۆم دڵنیابووم كه تواناى ئه‌م یارییه قورسه‌م هه‌یه كه ئه‌ویش گۆڕه‌پان و مه‌یدان بوو.
*هه‌ست ناكه‌ى یارییه‌كه‌ى قورست هه‌ڵبژاردوه؟
-به‌لێ یارییه‌كى زۆر قورسه و زۆر ماندوو ده‌كات، هه‌وڵى ده‌وێت به‌ڵام چێژ له ماندوو بوونه‌كان و سه‌ركه‌وتنه‌كان وه‌رده‌گرم.
* ئاستى یارى گۆڕه‌پان ومه‌یدان چۆن ده‌بینى له‌سه‌رئاستى كوردستان به شێوه‌یه‌كى گشتى ؟
-ئاسته‌كان تا راده‌یه‌ك پێویست و باشن، هه‌ر چه‌نده به پێى ئه‌وه‌ى كه زۆر هاوكارى ناكرێن له چاو یارییه‌كانى تر، به‌ڵام ئاسته‌كان به‌رزن.
*چى بكرێت باشه بۆ ئه‌وه‌ى ئاستى ئه‌م یارییه بچێته قۆناغی باشتر؟
-هاوكارى كردنى یاریزانان له رووى دابین كردنى یاریگاى باش و هاوكارى ماددى و مه‌عنه‌وی تا یاریزان بتوانێ پێداویستیه‌كانى رۆژانه‌ى مه‌شقی دابین بكات.
*خه‌ونى وه‌رزشیت وه‌كو كچه وه‌رزشكارێكى پاڵه‌وان؟
-خه‌ونى من ئه‌وه‌یه وه‌كو یاریزانێكى كورد بگه‌م به پاڵه‌وانێتى ئاسیا و جیهان و به‌ده‌ستهێنانى مه‌دالیایه‌كى جیهانى .
*بۆچى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانیت هه‌ڵبژاردوه؟
-چونكه یانه‌یه‌كى جوان و باشه بۆ یاری گۆڕه‌پان و مه‌یدان تواناكانى من له‌م یانه‌یه ئه‌دۆزمه‌وه.
* باشترین ئه‌نجامه باشه‌كانت چین وه‌كو یاریزانێك ؟
-چه‌ندین ئه‌نجامى به‌رچاوم به‌ده‌سهێناوه، به‌تایبه‌تى له بازى به‌رز و یه‌ك توانیومه پله‌ى یه‌كه‌م له سه‌ر ئاستى عێراق به‌ده‌ستبهێنم، به‌شدارى له پاڵه‌وانیه‌تى عه‌ره‌بی بكه‌م له وڵاتى تونس و ببمه یاریزانى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق.
*پێش یارى گۆڕه‌پان و مه‌یدان یاریزانى چى بووى؟
-یارى تۆپى باسكه‌م ده‌كرد، به‌ڵام تواناى من بۆ گۆڕه‌پان و مه‌یدان وه‌كو پێویست بوو.
*هیواو و ئاواتت له‌م یارییه؟
-به‌ده‌ستهێنانى مه‌دالیایه‌كى زێر.
*خوێندن رێگری لێ نه‌كردووی له وه‌رزش كردنه‌كه‌ت؟
-خوێندن تۆزێك ماندوو بوون زیاد ده‌كات، به‌ڵام رێگر نییه له وه‌رزش كردنت.
* بیرت له جێهیشتنى یانه‌ى پێشمه‌رگه نه‌كردۆته‌وه؟
- له ئێستادا نه‌خێر.
*خێزانهكات تا چه‌ند پاڵپشتن بۆ وه‌رزش كردنت؟
-خێزانه‌كه‌م هاوكار و پاڵپشتى ته‌واوم ده‌كه‌ن، هاوكارى به‌رده‌وامن بۆ سه‌رخستنى خۆم و به‌رزكردنه‌وه‌ى توانا وهرزشییهكانم.
*كێشه‌و گرفتان چیه له‌م یارییه ؟
-وه‌كو یانه هیچ كێشه‌یه‌كمان نییه و هاوكارى باش ده‌كرێن.
*ئه‌گه‌ر شتێكت ماوه له كۆتایدا؟
-زۆر سوپاسى راهێنه‌ره‌كه‌م ره‌نجده‌ر قادر ده‌كه‌م كه هاوكار و پاڵپشتى به‌رده‌وامه له ماندبوونى زۆرى زۆرمان له‌گه‌ڵ ده‌كێشێ و سوپاس بۆ گۆڤاره جوانه‌كه‌ى گوڵان بۆ خزمه‌تى به‌رده‌وامى یاریزانان له شاره‌كانى كوردستان.
فۆتۆ: ئیبراهیم یه‌شار