لە شاروشارۆچكەو گوندەكانی هەرێمی كوردستان دەست بە دابەشكردنی نەوتی سپی دەکرێت
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی رایگەیاند كە پاش دابینكردنی بڕی پێویستی لە نەوتی سپی لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە بۆ ناوچە شاخاویەكان و سنووری پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی ڕاپەڕین بریارە لە رۆژی یەكشەممە 24/10/2021 دەست بەدابەشكردنی نەوت سپی لە سنووری قەزای پێنجوێن بكرێت.
لە راگەیانراوەكەدا ئەوەش باسكراوە كە ڕۆژانی دواتریش لە تەوێڵە، بیارە، خورماڵ، شارباژێڕ، ماوەت و قەڵادزێ نەوتی سپی ماڵان دابەش دەكرێت و نرخی بەرمیلێك نەوت 55 هەزار دینار دەبێت. پێشتریش بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی هەولێر رایگەیاند بوو كە لەسەر فەرمانی رێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە 3ی 10 دەست بەدابەشکردنی نەوتی سپی بهسهر هاووڵاتییان لە دەڤەری برادۆست کراوە و حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر تێچووی خۆی نەوتەکە دابەش دەکات بۆ هەر ماڵێك 200 لیتر کە دەکاتە بەرمیلێك نەوت هەر مالێك وەریدەگرێت و نرخی هەر بەرمیلێک 55 هەزار دیناری عێراقیە