نارین فەقێ گۆرانی(پایزا خەونان) بڵاوكردەوە
دوای 20 ساڵ لە كاری هونەری و بەرهەمهێنانی چەندین گۆرانی نارین سوپرایزەكەی ڕاگەیاند .
خانمە گۆرانیبێژی كورد(نارین فەقێ) بەرهەمێكی نوێی گۆرانی بەشێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكردەوە .
ئەمڕۆ پێنجەشممە 21/10/2021 نارین فەقێ لە چانێڵی تایبەتی خۆی لە تۆڕی ڤیدیۆیی یوتیوب نوێترین بەرهەمی خۆی بەناوی(پایزا خەونان)بڵاوكردەوە, ئاوازی ئەم گۆرانییە لەلایەن هونەرمەندی كۆچكردوو (زاهد بریفكانی) ئامادە كراوەو (ئەدیب چەلكی) هۆنراوەكەی نووسیوەتەوە, هەروەها میوسیزیان و ئاوازدانەر(عەلی شاكر) كاری دابەشكردن و ئامادەكردنی گۆرانییەكەی ئەنجامداوە .
ئاسۆ كاكەیی