دۆزینەوەی شوێنی دروستكردنی شەڕاب پێش 1500 ساڵ

دۆزینەوەی شوێنی دروستكردنی شەڕاب پێش 1500 ساڵ

 

شوێنەوارناسان دەڵێن: كارگەیەكی تەمەن 1500 ساڵی کە دەوترێت گەورەترین كارگەی ئەو کاتە بووە لە جیهاندا ، لە ئیسرائیل دۆزراوەتەوە.

پێنج ئامێری دروست كردنی شەربەت و شەڕابی (فشار) لەژێر زەویدا دۆزراونەتەوە لە بیرێکی گەورەی سەردەمی ئیمپراتۆریەتی بیزانس لە شارۆچکەی یئبنە لە باشووری تل ئاویو، مەزەندە دەکرێت دوو ملیۆن لیتر شەراب لە ساڵێکدا بەرهەم هێنرابێت.

شەرابەکان دوای پرۆسەی بەرهەمهێنانی، هەناردەی ناوچەی ناوەڕاست دەکرا.

شارەزایان کە لەم شوێنەوارەدا کاریان کردووە دەڵێن: کە ئەوان سەرسامن بە قەبارە بەرفراوانیی ئەو شوێنە.

وا بڕیارە دوای تەواوبوونی کارەکانی پاراستنی شوێنەوارە مێژووییەکە، كارلەسەر ئەوە بكەن، كە ئەو شوێنە سەرنجڕاکێشە ببێتە جێگایەكی گەشتیاری خەڵكی ناوخۆ و دەرەوە سەردانی بكەن و زیاتر ئاشنا ببن بەم شوێنە مێژووییە.

ئەو شوێنە لە پێنج جیهازی دروستكەری شەربەتی شەڕاب ( فشارکەر) پێک دێت بەسەر ڕووبەرێکی یەک کیلۆمەتری چوارگۆشەدا، هەروەها عەمبارەکان بەکارهێنراون بۆ گەشەکردن و خەزنکردنی شەراب و بۆ بوتڵکردنیان، هەروەها بۆ خەزنکردنیان لە فڕنی کۆگا بەکارهێنراون.

بەرهەمی کۆتایی بە شەرابی غەزە و ئاشکلۆن ناسرابوو، کە لەو بەندەرانەوە بۆ ئەوروپا و باکووری ئەفریقیا و ئاسیای بچووک هەناردە  دەکرا.

ئەم شەرابە بە کوالیتی باش لە سەرانسەری ناوچەی ناوەڕاست ناسرا بوو، لەو کاتەدا شەراب سەرەکیترین و پڕبەهاترین کاڵا بوو بۆ زۆربەی خەڵك.

جۆن سلیگمەن، یەکێک لە بەڕێوەبەرانی هەڵکەندنی ئەو شوێنە گوتی: شەراب سەرچاوەی سەرەکیی خۆراکی بوو، هەروەها خواردنەوەیەکی ئارام بوو، چونکە زۆر جار ئاوەکەی ئەو سەردەم پیس بوو.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

دۆزینەوەی شوێنی دروستكردنی شەڕاب پێش 1500 ساڵ
Top