خاوەن كارو وەبەرهێنەرانی كوردستان دەتوانن بەشداری كۆنفرانسی مەدرید بكەن

خاوەن كارو وەبەرهێنەرانی كوردستان دەتوانن بەشداری كۆنفرانسی مەدرید بكەن

ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر ئاگاداری خاوه‌ن كۆمپانيا و كارگه‌کانی شاری هەولێر دەكاتەوە سەبارەت بە بەشداریکردنیان لە كۆنفڕانسى پياوانى كار و وه‌به‌رهێنه‌رانى عێراق و ئيسپانيا كە له‌ شارى مه‌دريد دەبەسترێت.
لە ئاگاداریەكەدا هاتووە كە كۆنفڕانسى پياوانى كار و وه‌به‌رهێنه‌رانى عێراق و ئيسپانيا له‌ شارى مه‌دريد له‌ 15/12/2021 دەبەسترێت و هه‌ر خاوه‌ن كۆمپانياو كارگه‌يه‌ك دەیانەوێت به‌شداربن‌ له‌ كۆنفڕانسەكەدا‌ سه‌ردانى ژوورى بازرگانى و پيشه‌سازى هه‌ولێر - به‌شى په‌يوه‌ندييه‌كان بكەن.
هەروەها ئاماژە بەوەش دراوە كە خه‌رجى هه‌ر به‌شداربوويه‌ك دوو هه‌زار دۆلاره‌ بۆ ئه‌وكه‌سانه‌ى كه‌ خاوه‌نى ڤيزاى شنگلن و ئەو دوو هەزار دۆلارە‌ بليتى فڕۆكه‌ و هۆتێل له‌ خۆ ده‌گرێت، هاوكات ئەو کەسانەی کە بێ ڤيزاى شنگلن ئەوە خەرجی بەشداربوونیان سێ هەزار دۆلارە كه‌ بليتى فڕۆكه‌ و هۆتێل و مامه‌ڵه‌ى وه‌رگرتنى ڤيزا له‌ خۆ ده‌گرێت و 25/10/2021 دوايين كاتە بۆ پێشكه‌شكردن داواكارییەكانی هەر خاوەن كارو وەبەرهێنێك كە دەیەوێت لە كۆنفرانسەكە بەشدار بێ

Top