قەیرانی كارەبا لەلوبنان بەردەوامە

قەیرانی كارەبا لەلوبنان بەردەوامە

بەهۆی نەبوونی سوتەمەنی و لەكاركەوتنی زۆربەی وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا و بەردەوامی گرفتی دارایی لەو وڵاتە قەیرانی كەمبوونەوەی ماوەكانی پێدانی كارەبا بەردەوامە و چاوەڕوان دەكرێت لە زستانی ئەمساڵدا گرفتەكە ئاڵۆزتر بێت. لەمبارەیەوە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز ئاماژەی بەوە كردووە قەیرانی كارەبا قەیرانی كەمئاویشی بەدوای خۆیدا لەوڵاتی لوبنان هێناوەو زۆربەی هاوڵاتیان بەتەنكەر ئاو دەكڕن و ئاوەكەش پیسەو مەترسی هەڵكشانی نەخۆشی دروست كردووە.
رێكخراوی یونسێفی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان هۆشداری ئه‌وه‌ی دابوو، ئه‌گه‌ر به‌په‌له‌ هه‌نگاو بۆ چاره‌سه‌ری نه‌نرێت، 4 ملیۆن كه‌س له‌ لوبنان رووبه‌ڕووی مه‌ترسی نه‌بوونی ئاوی پاك ده‌بنه‌وه.

Top