نزیكەی 2 ملیۆن پەناهەندە سوری لە هاوكارییەكانی یەكێتی ئەوروپا سوودمەند دەبن

نزیكەی 2 ملیۆن پەناهەندە سوری لە هاوكارییەكانی یەكێتی ئەوروپا سوودمەند دەبن

بەمەبەستی رێگرتن لەگەیشتنی پەناهەندەكانی سوریا لەتوركیاوە بۆ یەكێتی ئەوروپا ئەنجومەنی یەكێتی ئەوروپا رەزامەندی پێشكەشكردنی 150 ملیۆن یۆرۆی دەربڕیوە بۆ پەناهەندەكانی سوریا لە توركیا، ئەنجومەنەكە ئاماژەی بەوە كردووە كە زیاتر لە ملیۆن و 800 هەزار پەناهەندەی سوریا لە توركیا نیشتەجێن و ژمارەیەكی دیكەش لەناو شارەكاندان و ئەم ژمارەیە بۆ سەرووی 3 ملیۆن پەناهەندە بەرز بووەتەوە، بۆیە پێویستیان بە خۆراك و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی هەیە تاوەكو لەو وڵاتە رووبەرووی بارودۆخێكی خراپ نەبنەوە.
ئامارەكان دەریانخستووە 5 ملیۆن هاوڵاتی سوری بەهۆی كێشە ناوخۆییەكانەوەو شەڕی داعش و خراپی باروگوزەرانیان پەناهەندە بوون.

Top