سەرۆكی حكومەت بڕیاریدا شارۆچكەی پیرمام بكرێتە قەزا

سەرۆكی حكومەت بڕیاریدا شارۆچكەی پیرمام بكرێتە قەزا

یەكشەممە 17/10/2021 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر رایگەیاند كە لەسەر بڕیاری رێزدار مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان شارۆچكەی پیرمام دەكرێتە قەزا و دەستبەجێ ڕێوشوێنی پێویست بۆ ئەو مەبەستە دەگرنەبەر.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە دیدارێكی كەناڵی (کوردستان24)دا ڕایگەیاند كە لە 17/10/2021 سەرۆکی حکومەت فەرمانی کردووە، رێکاری کارگێڕی پێویست بگرنەبەر بۆ بە قەزابوونی ناحیەی پیرمام.
هه‌روه‌ها گوتی هه‌ر لەگەڵ فەرمانەكەوە بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ نووسراو بۆ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هەولێر كراوە كە به‌هۆی پێگه‌ جوگرافییه‌كه‌ی و ژماره‌ی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌ و شارۆچكانەی ده‌كه‌ونه‌ ده‌وروبه‌ری شارۆچكه‌ی پیرمام و فرەوانی رووبه‌ری سنووره‌كه‌ ئەوە بڕیاری به‌ قه‌زابوونی پیرمام‌ پێویست بوو كه‌ پێشتر سه‌ر به‌ قه‌زای شه‌قڵاوه‌ بوو، بێگومان ژماره‌یه‌كی زۆری كۆمه‌ڵگه‌ و ناحیه‌كانی دەو‌روبه‌ری پیرمام له‌ڕووی ئیدارییه‌وه‌ ده‌خرێنه‌ سه‌ر ئیداره‌ی ئه‌و قه‌زایه‌ و پێشبینی ده‌كرێت له‌گه‌ڵ بڕیاری به‌قه‌زابوونی ناحیه‌ی عه‌نكاوه‌ ئەوە (پیرمام)یش بكرێته‌ یه‌ك پاكێج و به‌ زووترین كات رێكاره‌كان ته‌واو بكرێت.

Top