بەهۆی دەرنەچوون لە پشكنین زیاتر لە 24 تەن رۆنی ئۆتۆمبێل بۆ ئێران گەڕێندرایەوە
دەروازەی سنووری نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران رایگەیاند کەبڕێكی زۆری لە رۆنی ئۆتۆمبێل كە لەپشكنین دەرنەچووە بۆ وڵاتی ئێران گەڕاندۆتەوە.
لە راگەیاندراوەكەدا ئاماژە بەوەدراوە كە لە 17/10/2021 كۆمەڵگای دەروازەی حاجی ئۆمەران هەڵساوە بە گەڕاندنەوەی بڕێكی زۆر رۆنی ئۆتۆمبیڵ لە جۆری هایدرۆلیك و تۆربین كە بڕەكەی24 تهن و 560 کیلۆگرام بوو بۆ وڵاتی ئیران.
لەبارەی هۆكاری گەڕاندنەوەكەی رۆنەكەش كۆمەڵگای دەروازەی حاجی ئۆمەران دەلێت : بەهۆی دەرنەچوونی رۆنەكە لە پشکنینی تاقیگەیی کە له لایهن بنکەی پشکنینی سووتەمەنی حاجی ئۆمەران ئهنجامدرا ئەوە ئەو بڕە رۆنە گەڕێندرایەوە بۆ ئێران، چونکە رۆنەكە نەدەگونجا لەگەڵ رێنمایەكانی وەزارەتی سامانە سرووشتیەكانی هەرێمی كوردستان بەتایبەتی لەرووی پشکنینی فیزیكی و جەختیشكراوەتەوە كە بەهێچ جۆرێك رێگە بە هاوردەکردنی ئەو جۆرە هایدرۆلیكە نادرێت بۆ ناو هەرێمی کوردستان، هەر بۆیه لە لایەن لێژنەی هاوبەشی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بە سەرۆکایەتی بنکەی کۆنتڕۆڵی حاجی ئۆمەران ئەو بڕە رۆنەی هایدرۆلیک و تۆربین بۆ وڵاتی ئێران گەڕێندرایەوە.