پۆلیسی ئوسترالیا دزێک ڕاودەنێن كە بەشۆفڵێك خۆی بە دوكانێك دەكێشێ و دوو ماتۆڕسیکلێتی دزیوە
لە ویلایەتی کوینزلاندی ئوسترالیا کامێراکانی چاودێری لە نزیک دووکانێکی ماتۆڕسیکلێت ئەو ساتەی تۆمار کرد، کاتێک دزێک لە بەیانییەکی زوو بە شۆفڵێك چووەتە ناو دوکانێکەوە و هەوڵی دزینی دوو ماتۆڕسیکلی دا.
بەڵام ئەم دزییە چۆن ڕوودەدات؟ دزەکە کە دەموچاوی زۆر ڕوون نییە لە وێنەکاندا، سەرەتا بە بەکارهێنانی شۆفڵێكە پەنجەرەی دووکانەکە دەشکێنێت و دواتر بە دەمی شۆفڵەكە ماتۆڕسیکلێتەکان لە دوکانەکە دێنێتە دەرەوە، تەنانەت کاتێک زەنگی ئاگاداركردنەوەی دووکانەکەش لێدەدات هەربەردەوامە لە دزییەكە .
پۆلیسیش بە خێرایی دەگاتە شوێنی ڕووداوەكە و بە دوای دزەکە دەکەون و دەستگیری دەکەن.
گوڵان: سەردار خەلیل