وەزیری سامانە سروشتییەكان بۆ چارەسەری كێشەی بەنزین و ناردنی نەوتی سپی دەچێتە بەغدا
جوتیار عادل وته‌بێژی حكومه‌تی هەرێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ماوه‌ی ڕابردوودا به‌رده‌وام له هه‌وڵی ئه‌وه بووه به نرخێكی گونجاو به‌نزین بۆ هاوڵاتییان دابین بكات، به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌ی به‌شێكی زۆری به‌نزین له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم دەهێنرێت بۆ كوردستان كه ئه‌وه‌ش وایدەكرت كە نرخی بەنزین دابەزێت و له ڕابردووش‌دا نرخی نه‌وت لەسەر ئاستی جیهاندا به‌رزببووه‌وه كه ئەمەش بووه هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی به‌نزین لە هەرێمی كوردستانیش، هەروەها هێنانی بەنزین بۆ هەرێمی کوردستان لە هەندێک دەروازەش ڕاگیراوە.
جوتیار عادل وتەبێژی حكومەت ئەوەشی خستەڕوو كە رێزدار مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی ڕاسپاردووه سه‌ردانی به‌غدا بكه‌ن بۆ گفتوگۆكردن به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی به‌شێك له گرفته‌كان.
هەروەها وته‌بێژی حكومه‌ت ڕایگه‌یاندوە كە سه‌رۆكی حكومه‌ت وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی ڕاسپاردووه هه‌ماهه‌نگی بكه‌ن له‌گه‌ڵ كه‌رتی تایبه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی پلانی گونجاو بۆ هێنانی به‌نزین لەدەرەوە بۆ هەرێم دابنرێت تاوه‌كو له داهاتوودا قه‌یران دروست نه‌بێت.
سه‌باره‌ت به نه‌وتی سپیش وته‌بێژه‌ی حكوومه‌ت جه‌ختی كرده‌وه كه به‌هه‌مناشێوه وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان ڕاسپێردراوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م بابه‌ته له ڕێگه‌ی دابینكردنی نه‌وتی سپی و دابه‌شكردنی به‌سه‌ر هاووڵاتییان له زووترین كاتداو هاوڵاتییانی هه‌رێمی كوردستانی دڵنیا دەكەینەوە کە حکومەت هەموو هەوڵێك بۆ چارەسەر کردنی ئەم گرفتانه دەدات.