كۆمپانیاكانی كوردستان لە پێشانگای نێودەوڵەتی كۆڵن بەشدار دەبن
پێشانگای نێودەوڵەتی كۆڵن بۆ خواردن و كەلوپەل كرایەوەو ژمارەیەكیش لە كۆمپانیاكانی كوردستان بەشدارییان لەو پێشانگایە كرد، كە بەیەكێك لەگەورەترین و كۆنترین پێشانگاكانی جیهان دادەنرێت و ملیۆنەها كەس لەسەرانسەری جیهاندا بەشداریی تێدا دەكەن. پێشانگاكە كە لەژێر ناوی ( ئەنۆگا) كرایەوە و6680 كۆمپانیای خۆراك لە 91 وڵات و ژمارەیەك كۆمپانیای كوردستانی بەشدارییان تێدا كرد، كۆمپانیا بەشداربووەكانیش لە باكوری كوردستان و هەرێمی كوردستانەوە بەشدارییان لەو پێشانگایە كرد.