هەولێر.. نزیكەی 135 ملیۆن دینار بۆ پەرەپێدانی سێكتەری ئاو خەرج كرا

هەولێر.. نزیكەی 135 ملیۆن دینار بۆ پەرەپێدانی سێكتەری ئاو خەرج كرا

لەسەر ڕێژەی 17%ی داهاتی بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە چوار فەرمانی وەزاریدا بڕیاری خەرجكردنی گوژمەی نزیكەی 135 ملیۆن دیناری دا بۆ جێبەجێكردنی ژمارەیەك پرۆژەی خزمەتگوزاریی لە سێكتەری ئاو كە بە گوێرەی ڕێنماییەكانی دارایی خەرج دەكرێت.
ئەو گوژمەیە بۆ جێبەجێكردنی ژمارەیەك پرۆژەی خزمەتگوزاریی سێكتەری ئاوە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر، كە پێكهاتوون لە دروستكردنی ئاوەڕۆی لوولەیی بۆ گەڕەكەكانی رۆشنبیری لە هەولێر و گەڕەكی ڕاپەڕین لە شارۆچكەی سەڵاحەددین و نۆژەنكردنەوەی بیر و كڕینی ڕوون و سیئۆل و گریس كە ئەو پرۆژانە كاریگەریان لەسەر پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی ئاو دەبێت.

Top