گەنجێك لە حاجی ئۆمەران لەئەنجامی تەقینەوەی مینێك گیانی لەدەستدا
ڕۆژی هەینی15/10/2021 كاتژمێر 9ی بەیانی لە بناری چیای کۆدۆی ناحیەی حاجی ئۆمەران گەنجێك كە بەكاری كشتوكاڵی خەریكبووە بەهۆی تەقینەوەی مینێكەوە گیانی لەدەستدا.
لەمبارەوە بەڕێوەبەری ناحیەی حاجی ئۆمەران رایگەیاند لە سەرووی کوێستانی بەردی تەشی رێسی بناری چیای کۆدۆی ناحیەی حاجی ئۆمەران مینێك لە جۆری ڤاڵمارا بە گەنجێكی پیشە جوتیار تەقییەوە و لەئەنجامدا بۆتە قوربانی و گیانی لەدەستدا كە گەنجەكە تەمەنی 28 ساڵ بووە و دانیشتووی حاجی ئۆمەرانەو لە گەرمەی كاركردنیدا ئەو گەنجە كە خەریكی كاری کشتوکاڵی بووە رووبەڕووی ئەو روداوە دڵتەزێنەبۆتەوە.