نانی تیریی كوردەواری و نانی باگیتی فەڕەنسی

نانی تیریی كوردەواری و نانی باگیتی فەڕەنسی

نانی تیریی كوردەواری كە هەمیشە لە ماڵەكاندا هەیە و، سەرەڕای هەبوونی سەموون و نانی فڕن هێشتا نەبوونی ئەستەمە و نانی خۆمانە بە پێویستییەكی ڕۆژانە دادەنرێت، نانی باگیتی فەڕەنسی هەمان ئەو گرنگییەی لەلای فەڕەنسییەكان هەیە، كە ڕۆژانە ئەو نانە وەك خۆراكێكی سەرەكی دادەنێن، لە كاتێكدا ئەو جۆرە نانە لە سەموون دەچێ، كەچی ئەوان بە نان ناوی دەبەن، كاتێك ئەو جۆرە نانە فەڕەنسییە پارچە دەكەیت دەنگی شكانەكەی لێوە دێت، فەڕەنسییەكان دەڵێن: ئەو جۆرە نانە گۆرانی دەڵێت، بۆیە ناویان لەو دەنگە ناوە ئاوازی نان، مێژووی ئەو نانە دەگەڕێتەوە بۆ سەدەكانی 14 و 15 كە لەو كاتەوە ئەو جۆرە نانە لەو وڵاتە دروست دەكرێت، ساڵانە لە پێشبڕكێی نان و نانەواكاندا هەمیشە لە لوتكە دایە، نرخی ئەو نانە دەگاتە نێوان 20 تا 30 سەنت، یەكێك لە یاساكانی ئەو وڵاتە ئەوەیە كە پێویستە هەموو كاتێك نان هەبێت، نەبوونی نان لە نانەواخانەكان دەبێتە هۆی سزا و سەرپێچی، بەهۆی ئەوەی نان خواردنێكی سەرەكییە و پێویستە هەموو كات فەراهام بێت.

 

Top