پاسەوانی تایبەتی ئەشرەف غەنی: ڕزگارم بکەن با وێنەی هەڵاتنەکەی ئەو بە پاکێجەکانی دۆلارەوە  بڵاوبکەمەوە

پاسەوانی تایبەتی ئەشرەف غەنی: ڕزگارم بکەن با وێنەی هەڵاتنەکەی ئەو بە پاکێجەکانی دۆلارەوە  بڵاوبکەمەوە

 

جەنەڕاڵ عەتا شەریفی پاسەوانی تایبەتیی محەمەد ئەشرەفی غەنی سەرۆکی پێشووی ئەفغانستان کە لەلایەن چەکدارەکانی تاڵیبانەوە (داواكراوە) چاودێریی دەگیرێت، بانگەشەی ئەوەی کردووە، کە وێنەی هەڵاتنی محەمەد غەنی بە پاکێجەکانی پارە بڵاو دەکاتەوە ئەگەر بگوازرێتەوە بۆ شوێنێکی ئارام و سەلامەت.

شەریفی کە ئەم داوایەی لە چاوپێکەوتنێکیدا كە لەگەڵ ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەریتانی کردووە، ڕوونی کردەوە کە لە 15ی ئابدا پێش ئەوەی محەمەد غەنی ئامادەی كۆبوونەوەیەكی ئەمنی بێت لەسەرچۆنیەتی بەرگریکردن لە کابل لەبەرامبەر هێرشی تاڵیباندا، لە کۆشکی سەرۆکایەتییەوە چووەتە بینای وەزارەتی بەرگری بۆ ئەوەی ئامادەکاریی پێویست بکات، بەڵام بە تەلەفۆن ئاگادارکرایەوە کە سەرۆک کۆمار چووەتە فڕۆکەخانەکە.

ئەو پاسەوانەی محەمەد ئەشرەف غەنی بانگەشەی ئەوە دەکات کە وێنەی لە کامێرایەکی سەرۆکایەتی بەدەست هێناوە، کە نیشانی دەدات کارمەندێکی بانکی ناوەندی پێش ئەوەی محەمەد غەنی هەڵبێت  كیسەی گەورەی ملیۆنان دۆلاری ئەمریكی بۆ ئەو ئامادە كردبوو.

شەریفی تێبینی کرد، کە ئەو پاکێجە قورسانە  لە ڕاستیدا دۆلارن کە بانکی ناوەندی لە ڕۆژی پێنج شەممەدا بە پێی خشتەیەکی هەفتانە بیخاتە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراوی بیانیدا.

ئەو پاسەوانە ئاماژەی بەوەكرد کە هەرگیز لەو باوەڕەدا نەبووە ئەو کارە بکات، بەڵام لە هەمان كاتدا غەنی پارەکەی وەرگرت و لە وڵات هەڵات و ڕایگەیاند: کە ئەگەر بگوازرێتەوە بۆ شوێنێکی ئارام سەلامەت، بەڵگەکانی پەیوەست بە بانگەشەکەی بڵاودەکاتەوە.

پێشتر ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری بەرپرسێکی باڵیۆزخانەی ڕووسیا لە کابول ڕایگەیاندبوو: کە غەنی بە پاکێجێکی پڕ لە پارە وڵاتی بەجێ هێشتووە و ئەو بڕە پارەیەش ئەوەندە زۆر بووە کە لە گەشتەکەیدا جێی نەبۆتەوە.

دوای جێهێشتنی ئەفغانستان، محەمەد غەنی لەسەر لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: کە ئەو وڵاتەکەی جێهێشتووە بۆ ڕێگری کردن لە خوێنڕشتن، شوێنەکەی ئەو تا 18ی ئاب نەزانرابوو، تا ئیمارات ڕایگەیاند: کە لەبەر هۆی مرۆیی میوانداریی محەمەد غەنی و خێزانەکەی کردووە.

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top