کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەك لە تەتارستانی ڕووسیا 16 کەس بوونە قوربانی

کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەك لە تەتارستانی ڕووسیا 16 کەس بوونە قوربانی

 

میدیاکانی ناوخۆ لە ڕووسیا ڕایانگەیاندووە: کە فڕۆکەیەکی هەڵگری خۆهەڵدەرانی پەڕەشووت لە تاتارستان کەوتە خوارەوە و لەو ڕووداوەدا لایەنی کەم 16 کەس کوژراون.

ئسپوتنیک، جۆری فڕۆکەکەی بە ئێڵ- 410 ناوبرد و گوتی: 23 سەرنشینی پێش ڕووداوەكە هەڵگرتووە.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، کە حەوت کەس لەسەرنشینان لەلایەن هێزەکانی فریاكەوتن بە زیندوویی لە فڕۆکەکە دەرهێنراون، بەڵام یەکێکیان لە دۆخێکی مەترسیداردایە.

هاوکات فرانس پریس لە زاری ڕیا نۆڤیستیەوە ڕایگەیاند: كە چارەنووسی 16 سەرنشینی دیكە لە فڕۆکەکەدا نەزانراوە.

بەگوێرەی میدیاکانی ناوخۆ، لە مانگی ئەیلوولی ڕابردوو لە هەرێمی ئیرکوتسکدا فڕۆكەیەكی دوو ماشێنی هاوشێوەی ئێڵ-410 کەوتە خوارەوە و لە ئەنجامدا چواركەس  لە 16 سەرنشینەكانی فڕۆکەکە بوونە قوربانی.

ئەو مۆدێلە فڕۆكەیە یەکەم جار لە چیکۆسلۆڤاکیا لە کۆتاییەکانی 1960 دا دیزاین کراوە و درووستکراوە و لە ڕووسیا بۆ گەشتە هەرێمییەکان بەکاردەهێنرێت.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top