22 پرۆژەی جۆراوجۆری خزمەتگوزاری لە دەوروبەری هەولێر لەسەر داهاتی شارەوانییەكان جێبەجێ دەكرێت

22 پرۆژەی جۆراوجۆری خزمەتگوزاری لە دەوروبەری هەولێر لەسەر داهاتی شارەوانییەكان جێبەجێ دەكرێت

لەسەر ڕێژەی 15%ی داهاتی شارەوانییەكان 22 پرۆژەی جۆراوجۆری خزمەتگوزاری لە شارۆچكەكانی دەوروبەری هەولێر جێبەجێ دەكرێن و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاریش بڕیاری خەرجكردنی زیاتر لە 537 ملیۆن دیناری بۆ تەواوكردنی پرۆژەكان داوە.
ئەو شارۆچكانەی لەو گوژمەیە سوودمەند دەبن، سەرجەمیان كەوتوونەتە سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەكانی هەولێر كە ئەوانیش بریتین: (شەقڵاوە، بنەسڵاوە، بالیسان، شەمامك، قوشتەپەی نوێ، خەلیفان، ئاشتی، تەق تەق، بەحركە، سفەیە، ڕزگاری، دارەتو، خەبات، كەسنەزان، ناحیەی هیران، مەلائۆمەر، كانی قڕژاڵە، باسرمە، سكتان).
هەروەها لە فەرمانێكی وەزاری وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاردا هاتووە كە بڕی (537,664,250) دینار لەسەر ڕێژەى %15ى داهاتى شارەوانییەكان بە مەبەستی جێبەجێكردنی 22 پرۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی شارەوانییەكانی هەولێر خەرجكراوە. كە پرۆژەكانیش لە سێكتەرەكانی: (دروستكردنی شەقام و كۆنكرێتكردن و شۆستە و كربستۆن و تێكەڵەڕێژكردن و چاككردنی شەقام و دروستكردنی دیواری ڕاگرو دروستكردنی ئاوەڕۆی لوولەیی و نۆژەنكردنەوەی بینا و ڕێكخستنەوەی شەقام و چەندین سێكتەری خزمەتگوزاری دیكەیە).

Top