کۆماری چیک سیستەمێکی دژەفڕین بەبەهای سەدان ملیۆن دۆلار لە ئیسرائیلەوە دەکڕێت

کۆماری چیک سیستەمێکی دژەفڕین بەبەهای سەدان ملیۆن دۆلار لە ئیسرائیلەوە دەکڕێت

 

کۆماری چیک گرێبەستێکی 630 ملیۆن دۆلاری لەگەڵ ئیسرائیل ئیمزاکردووە بۆ کڕینی سیستەمی نوێ بەرگریی ئاسمانی.  وەزارەتی بەرگری چیک دەڵێت: کە ئەو گرێبەستە لەلایەن ئیسرائیلەوە تا ساڵی 2026 جێبەجێ دەكرێت.

سیستەمی نوێ ئاسمانی کە لەلایەن کۆمپانیای ڕافایل-ی سەر بە دەوڵەتی ئیسرائیلەوە دروستکراوە، توانای پاراستنی هەیە لە دژی فڕۆکە و هەلیکۆپتەر و بۆمبهاوێژ و تەنانەت موشەکی کروز،  ڕافایل ناسراوە بە دروستکردنی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی، هەروەها پەرەدان بە قەڵغانی دژە مووشەکی ئاسنین ئیسرائیل.

وەزارەتی بەرگریی چیک دوێنێ سێشەممە (5ی تشرینی یەکەم) لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: ئەو گرێبەستە کە چوار سیستەمی بەرگریی ئاسمانی کورت مەودا بۆ وڵات دابین دەکات، بەهاكەی 630 ملیۆن دۆلارە و تا ساڵی 2026 تەواو دەبێت و وەری دەگریت.

لۆبۆمیر مێتنار وەزیری بەرگریی چیک خۆشحاڵیی خۆی بە ئیمزاکردنی ڕێککەوتننامەکە دەردەبڕێت و جەختی لەوە کردەوە، کە سیستەمی بەرگریی ئیسرائیل ڕۆڵێکی سەرەکی دەبینێت لە مۆدێرنکردنی بەردەوامی هێزە چەکدارەکانی کۆماری چیک.

ئەم سیستەمە نوێیە دژەفڕۆکە جێگەی نەوەی کۆنی سەردەمی سۆڤیەت دەگرێتەوە کە پێشتر لە کۆماری چیکدا بەکارهێنراوە.  هەروەها سیستەمی نوێ بەکاردەهێنرێت بۆ بەرگریکردن لە ئاسانکاریی سەربازی و مەدەنی وەک ناوەندی پیشەسازی، کارگەی کارەبای ناوکی، فڕۆکەخانەکان، هەروەها ئاسانکارییە گرنگەکانی دیكە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top