لە ڕوانگەی شرۆڤەی سیمۆلۆگی و ڕەخنەی نۆرمان فێرکڵاف دا : گوتاری پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەڵمەتی هەڵبژاردندا .. جەماوەری و سەنگینی یە ، بوێری و راشکاوی یە ، گەشبینی وئایندیی یە .
لەمێژە پسپۆران و مامۆستاو ناوەندەکانی توێژینەوەی ئەکادیمی بواری میدیاو کاری سیاسیی پۆلێنی قسەو گفت و لفت و وتارو گوتاردان و دیدارو چاوپێکەوتن و دیمانەی میدیایی و بەیاننامەو وتەی وتەبێژانی سیاسیی و مەکتەبەکانی سیاسیی و نووسینگەی رۆژنامەوانی بەرپرسانی باڵای حکوومی و سیاسیی و دەوڵەتان و وڵاتان ونەتەوەکانی دونیایان کردۆتە میتۆدوشێوەوشێوازەکانی ئەکادیمیایی نووسین و توێژینەوەی بە هەموجۆریێکی مەحکەم بێ .
ئەو بابەتانە هەموویان دەچنە نێو خانەی گەیاندنی پەیام کە لە بۆنەی تایبەتی و بابەتی گرنگی رۆژو رووداوی سیاسیی و حکوومەتی و لە کەمپین و هەڵمەتی جۆراوجۆردا بۆ بانگەشە کردن بەرپرسان و گوتاربێژان دێنە بەردەم جەماوەرو پەیامەکە دەگەیێنن .
هەروا ئەم بابەتە ، بابەتێکی گرنگی توێژینەوەی ناوەندە ئەکادیمی و میدیایی و خوێندنی باڵای قوتابیانی بواری میدیاو و پەیوەندی و دبلۆماسیی و سیاسیەت و ئیتیک و ئەتەکێتی گوتار و پەیڤینی سەرۆک و بەرپرسانە . بەسەدەها توێژینەوەی ئەکادیمی و نامەی دکتۆرا و کتێبی جۆراو جۆری لەسەر چاپکراوەو چاپدەکرێ و بەردەوامیش لەژێر میتۆدی تازە شرۆڤە و لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکرێ .
لەم باوەرەوە دەیان بیرمەندو فەیلەسووف و زمانزان ودەروونزان و کۆمەلناسی ناوداری جیهان شرۆڤەی گوتاریان هەر لەبرگەی یەکەمی قسەکردنی وتاربیێژەوە کردوە تا کۆتایی ودوادێری نووسینەکە و (وتار- گوتار) ەکەیان خستۆتە بەر شرۆڤەو لێکۆڵینەوە تا لەدەرئەنجامدا مەبەستی شاراوە یا نەگوتراوی گوتاربێژ شرۆڤە بکرێ و ئامانجی سەرەکی لەگوتن بخرێتە ڕوو .
بەکورتی بۆ ئان وساتی ئێستا ئەم وتارەی ئێرە بە باگڕاوندی رۆشنبیری و زانیاری تەواوی شرۆڤەکردنی ئەکادیمییەوە سوودمەند، بە رێبازومیتۆدەکانە هەرلە(میتۆدی دی سی سۆری زمانزانەوە بۆ تۆدۆرف و لیف شتراوس و میشێڵ فۆکۆو رۆلان بارت و نۆرمان فێرکڵافەوە) تا قوتابخانەکانی(شرۆڤەی زمان وگوتاری میدیای)، گوتاردانی بانگەشەی ئێستای پارتەکانی کوردستانی بەتایبەتیش پارتی دیموکراتی کوردستان و لایەنە رکابەرەکانی پرۆسەی رۆژانەی بانگەشە و کەمپینی ناساندنی بەربژێرەکان خراوەتە ژێرتیشکی ئەم شرۆڤە وتارەی ئێرە .
خوێندنەوەمان بۆ گوتارەکان ( گوتاری پارتی دیموکراتیکوردستان و لایەنە سیاسییەکان) لەسەر بنەمای دەقی گوتاری گوتاربێژانە لەئان وساتی پێشکەشکردنی وتار - پەیامەکەیاندا ، بەرامبەروەرگر- جەماوەر- خەڵکی ئامادەبووە .
ئەوجۆرە خوێندنەوەیە پشت بەراستەخۆیی گوتاری گوتاربێژدەبەستێ وشرۆڤەی
میتۆدی ( النزیاحات اللغویە – لادانی زمانەوانی ) و ( زلە اللسان – زمانخزین یا لەزمان دەرچوون ) دەکات کە لە حاڵەتی یەکەمدا گوتاربێژهەستی پێ بکاو هەست پێ نەکات ، حاڵەتێکی مەبەستدارە ، ئامانجدارە ، ویستراوە ، مەقسوودە ، بەڵام حاڵەتی دووەم ، حاڵەتی زمانخزین - خۆنەویستە ، ئامانجدار و مەقسوود نییە هەندێ جار لە ئەنجامی نزیکی وشەوپییتەکان خزینی گوتن دروست دەبێ .
شرۆڤەکاری ئەکادیمی و بینەرو بیسەری وشیارو زیرەک لە فیچەری سەروسیما و ئاماژەو جولە جەستەییەکانی گوتار بێژەکە حاڵەتەکانی حەقیقیی - راستەقینەیی وناحەقیقی – شاراوەی مەبەسداری بۆ روون دەبێتەوە .
بەواتایەکی دی حاڵەتە نەبینراوەکەی نێو ناخی گوتاربێژ- قسە نەگوتراوە شاراوە نادیارەکە لەسیماو جولەی جەستە و چۆنیەتی گۆکردن -تەلەفوزی گوتار بێژ لای وەرگری وریاو ژیر شاراوەو نادیار نییە و دەکەوێتە بەرئەو هەموو رێبازومیتۆدو قوتابخانانە شرۆڤەییانەی پێشتر ئاماژەمان پێداون .
لەسۆنگەی ئەم بۆ چوونەوە ، ئەم وتارەی ئێرە چاودێری زۆربەی هەرەزۆری گوتارەکانی بانگەشەی ئەم چەند رۆژەی کەمینی پارت ولایەنە سیاسییەکانی کوردستانی کردووە و تەنانەت بە هی لایە بەربژێرە سەربەخۆکانیش و سەرنجی گەورەو ڕووماڵی ووردیش خراوەتە سەر تەواوی وتارە گرنگ و جەماوەریەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەپلەیەک و پارت و لایەنەکانی دیکە بەپلە دوو .
دواجار تایبەتمەندیەتی و پووختەی وتارەکەمان چردەبێتەوە لە خوێندنەوەی وتار و دیداری جەماوەی و گوتارەکانی بانگەشەی هەڵبژاردن و کاندیکردنی بەربژێران لە نێو گوتارەکان بۆ پەرلەمانی عێراق لەبەغدا، بەتەواوی گوتارەکانی لایەنەکان
لەوەدا گوتارەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان کە مەبەستی ئەم نووسینەمانە لەم ڕوانگەیەدا( شرۆڤەی سیمۆلۆگی و ڕەخنەی نۆرمان فێرکڵاف ) پراکتیزەکراوەو خراوەتە بەر تیشک و لەم دوو خاڵە دا چڕکراوەتەوە :
یەکەم : دروستکردنی بەرچاوڕوونی بۆ جەماوەرو خستنە رووی نەخشەرێگای دەنگدان و چۆنیەتی چوونە سەرسندوقی دەنگدان و دیاریکردنی ئاراستە وشوێنی کاری بەربژێرانی دەرچوو کە بۆ پەرلەمانی عێراق و بەغدایە ، نەک هەولێرو کوردستان . هەڵبەتە ئەم دیارکردنەی ئاراستەو شوێنی کاری پەرلەمانتاران ، جۆر و شێوازی گوتن و جولەو ئامانجی گوتن و ئاراستەیان جیاواز و مەبەستدارە .
گوتارەکانی پارتی لەم روانگەیەوە ئامانجیان بەتەواوەتی پێ کا ،چونکە بە دونیابینیەوە نەخشەرێگایەکی دروستی خۆی هەبوو ، ڕووی لەبەغدا بوو پشتی لە کوردستان و هەولێر.
لەم جۆرە دسپلینەی گوتارداندا گوتاربیش بەدسپلین وباوەڕی پتە وهێمنی وهێوری هزرکردن و تێفکرینی ئاوریشمی کاریگەر جەماوەر ئامادە دەکات تا بەربژێرانیان بنێرنە بەغدا و شەڕ لەوێ بێ و تۆز لێرە ، نەک شەڕلە هەولێرولەبەغداش لەسەر کاشی مەڕمەڕ تۆزبکا .
دووەم : لە خاڵی یەکەمدا ، گەر هەر لادانێک هەبێ ، یا هەر تێکەڵکردنێک هەبێ لەنێوان پەرلەمانتاربوون لە ( بەغدا و هەولێر) لادان و تێکەڵکردنی مەبەستدارە ، ئامانجلێی بە لاڕێ لادان و بە ئاراستە بردێنێکە بۆمەبەستێکی شاراوە ونەگوتراو
هەڵبەتە ئەوەیان دەرچوون و لادانە لە بابەتیەت و پرەنسیپی بابەتی گوتارولەڕووی زانستی بە خاڵی ئەرێنی – باشی هاندان لەقەڵەم نادرێ ، بەڵکو دنەدان و جولاندنی کاتی سۆزو هەڵچوونەو دەچێتە نێو کەفوکوڵی قاوەی نێو فنجانی هەڵبژاردن .
بەڵام لەبەرامبەردا پشکی شێری گوتاری خودان دسپلین وخودان نەخشە رێگای قسەکردن و دوان و ئاراستەکردنی پەیام بۆ جەماوەر- وەرگر- ئامادەبوو، بەر گوتارەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان کەوتوون .
ئەم پرسە هەستیارەش کە سەرکەوتنێکی گرنگە بۆ سیاسەتی گوتارەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆکۆمەڵێک هۆکاری گرنگ دەگەرێتەوە گرنگترینیان مێژوویی و پێگە و پایەی سیاسیی و ڕۆڵی کاراو کاریگەرێتی و ئەزموون و شارەزاەیی یە لەهونەرەکانی دبلۆماسی و پرەنسیپ و ئەتەکێت و داب و ئادابی پەیوەندییەکان وگرنگتریش ئایندەبینی پارتی یە ، لەم هەڵمەتەی هەڵبژاردندا . گوتارەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان هەموویان لە هەموو ناوچەو دەڤەرەکان
گوتاری جەماوەریی سەنگینی یە ، رەنگین و ڕووی لە تەواوی نەتەوەو پێکهاتەو ئاین و ئاینزاکانی کۆمەڵگای کوردستانە ، هەموو تاک و کۆیەکی کۆمەڵگا رەنگین و پێکهاتە فوسەیفوسایە هونەرییە رەنگینەکە خۆی لە نێو گوتارەکاندا دەبینێتەوە .
سەرباری بوێری و ڕاشکاوی و خاڵ لەسەر پیت دان بۆ مەبەستە مەزنەکە ، گوتاری پارتی دیموکراتی کوردستان ئایندەیی و گەشبینی و سەرفرازی لێ دەتکێ وەرگر- جەماوەر – بینەر، ئارخەیان و ئارام ، ئاسوودە و دڵنیا بەرەو پیری دەچێ و لێی ناسڵەمێتەوە. ئەو جەماوەر ، ئەوی خەڵکی گەلی کوردستانی مارانگەستە، لە گوتاری پارتی هەترەشی ناچێ و زراورێژ نابێ و لێی ناترسێ و لێی ڕاناکا ، بەڵکو بە باوەڕو هێزی ئاوریشمی پۆڵاینی پارتی و سەرۆک و رابەرو سەرکردایەتییەکەی ، بە دەنگ و رەنگ وشێوەو سیماو ناوەرۆک وجەوهەری خۆی دەزانێ وەک کاریزماو فریادرەسیی ( موطن الابطال ) وە ، بە (جبل الاشم ) پشت ئەستوورە بە کاندیدو نوێنەری راستەقینە هەڵبژێردراوەکەی خۆی .
هەولێر 5-10-2021