ماڵپەڕێك بۆ دروستكردنی ئەنیمەیشن

ماڵپەڕێك بۆ دروستكردنی ئەنیمەیشن

جیهانی ئەنیمەیشن، جیهانێكی بەرفراوانە، بۆ دروستكردنی ئەنیمەیشن و فیلمە جوڵەدار پێویستی بەپرۆگرامی تایبەت و شارەزای خۆی هەیە. لە جیهانی (وێب)یشدا سەدان ماڵپەڕی تایبەت بە دروستكردنی فیلمی جوڵەدار هەن، یەكێك لەو ماڵپەڕانە كە خزمەتگوزارییەكانی بە خۆڕاییە، ماڵپەڕی Movie Maker Online. لەم ماڵپەڕەدا دەتوانی كلیپێكی  سەرنج راكێش بە شێوەیەكی زۆر ئاسان دروست بكەی.

بۆ دروستكردنی فیلمێك دەتوانی لە ئەنیمەیشن، وێنە، فایلی دەنگی و زۆر تایبەتمەندی دیكە سوود وەربگری.

دیزاینی ئامادەكراوی تێدایە، دوگمەی كۆنترۆڵی هەڵكردن و سوڕاندن و.. تێدایە. خشتەی كات و ئێفێكت و فیلتەری تایبەت بەخۆی تێدایە.

Top