لەم چوار رۆژەدا سەرجەم مووچەی وەزارەت و دەستەكان دابەش دەكرێت

لەم چوار رۆژەدا سەرجەم مووچەی وەزارەت و دەستەكان دابەش دەكرێت

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان خشتەی مووچەی مانگی ئەیلوولی بڵاوکردەوە کە لە سبەی دووشەممەوە دەستپێدەکات و رایگەیاندووە كە لەماوەی چوار رۆژدا 18 وەزارەت و دەستە مووچە وەردەگرن.

بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی بڵاویکردووەتەوە، رۆژی 04-10-2021 دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت و لە رۆژی 07-10-2021 کۆتایی بە دابەشکردنی مووچە دێت.
لە رۆژی یەکەمی دابەشکردنی مووچە، ئەنجوومەنی ئاسایش، خانەنشینی پێشمەرگە و دەزگای ئاسایش مووچە وەردەگرن.
لە رۆژی 05-10-2021، بڕیارە 18 وەزارەت و دەستە مووچە وەربگرن. دوو رۆژ دواتریشی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، پەرلەمان، ئەنجوومەنی وەزیران و خانەنشینی شارستانی مووچە وەردەگرن.

Top