لەئەنجامی پێشبڕکێی نێوان دوو ئۆتۆمبێل لە هەولێر سێ کەسی پیادە بوونەتە قوربانی

لەئەنجامی پێشبڕکێی نێوان دوو ئۆتۆمبێل لە هەولێر سێ کەسی پیادە بوونەتە قوربانی

بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند لەئەنجامی پێشبڕکێی نێوان دوو ئۆتۆمبێل لەسەر رێگای نێوان (هەولێر ـ مەخموور) سێ کەسی پیادە گیانیان لەدەستدا.
3/10/2021 فازڵ حاجی وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (فەیسبووک) بڵاویکردووەتەوە کە لەسەر رێگای (هەولێر ـ مەخموور) لە نزیک گوندی قۆڕیتان پێکدادانێک لەنێوان مالیبۆیەکی تایبەت و پیکابێکی دەبل روویداوە لە ئەنجامی رووداوەکەدا سێ پیادە بوونەتە قوربانی و چوار کەسی دیکەش برینداربوون.
هاوكات ئاماژەی بەوەشداوە كە ئەم كارەساتە لەئەنجامی پێشبڕکێی ئۆتۆمبێلێكی لەجۆری مالیبۆ بووە لەگەڵ ئۆتۆمبێلێکی پیكابی دەبل كە کاتێک مالیبۆیەكە گەیشتووەتە پیکابەكە لە پێشی نەیتوانیوە خۆی لێ دەرباز بکات و خۆی پێدا کێشاوە و لەگەڵ خۆ پێداکێشانەکە کۆنترۆڵی لەدەستداوە و چووەتە سەر شۆڵدەر و لەوێش سێ پیادە کە لە تەنیشتی رێگا ڕۆیشتوونە هەرسێكی کوشتوون و چوار كەسی دیكەش برینداربوونە .

Top