كه‌سێك لە هەولێر لەسەر نۆجار دزی ده‌ستگیر كرا
ڕۆژی شه‌ممه 2/10/2021 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى پارێزگاى هه‌ولێر ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمی خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تی (فه‌یسبووك) بڵاوكردۆتەوە كە، تێیدا ئاماژە بەوەدەكات كە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان (نووسینگەی باکوور) كەسێكیان بە ناوی (س. ا) بە تۆمەتی دزیكردن لە چەندین (چێشتخانەو فرۆشگه‌و ئارایشگاو مارکێت) لە گەڕەکەکانی بەختیاری و نازناز دەستگیر کردوە.
هاوكات لە راگەیاندراوەكەدا باس لەوەشكراوە كە تۆمەتباره‌كه لەكاتی لێكۆلینەوەدا دانی بە تاوانەكانی ناوە كه دەلێت نۆ جار دوای کاتژمێر 2ى شەو قاسەی ئەو شوێنانەی شکاندووە و پارە و مۆبایل و کۆمەڵێک کەلوپەلی دیكه‌ى دزیوەو لەپاش داپێنانەكە تۆمەتباری ناوبراو دۆسەی لێکۆڵینەوە بۆ كراوەتەوە و رەوانەی دادگاكرا.