بــەڵــێ بــۆ كاندیدەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان، زامنكەری ئایندەیەكی گەشتر و هەنگاوێكی بوێرانەترە، بەرەو سەركەوتن، بەرەو ئاییندەی جوانتر
من دەنگ بە كاندیدانی پارتی دیموكراتی كوردستان دەدەم، ئەو پارتییەی پێشمەرگە و گەورەترین شۆڕشی هێنایە بەرهەم، شۆڕشی ئەیلوول كە بەردەوامە چ بە گوڵانەوە، یان بە هەنگاوی نوێوە، هەرچەندە من بڕوام بەوە هەیە كە شۆڕش كۆن و نوێی نییە، شۆڕش هەر شۆڕشە، لە هەموو كاتێكدا ئەم شۆڕشە بۆ گۆڕانكاری بووە بەرەو ژیانێكی لەبارتر و گونجاوتر بۆ گەلەكەمان. بەڵێ ئەندازیاری ئەم شۆڕشە مەزنانە بارزانی-ی نەمر بوو.
ئێستاش ئەوانەی دەمانەوێ كاندیدیان بكەین و بچنە بەغدا ڕۆڵەی ئەم پارتەن، چونكە بەغدا كانگای گرفتەكانە، هەموو شتەكان لەوێوە سەرهەڵ دەدەن، دەبێ لەوێوە داكۆكی بكرێ لە مافەكانی گەلی كوردستان، بۆیە ئەو كەسە هۆشیارانەمان دەوێ، كە بتوانن لەوێ بەرەنگاری هەموو ئاستەنگێك ببنەوە.
بارزانی-ی نەمر هەمیشە دژی خۆپەرستی نەتەوەیی بووە، دژی ئەو كەسانە بووە كە بەو جۆرە بیر دەكەنەوە، چونكە ئەوانەی گرفت و تەگەرە بوون لە بەردەم ئامانج و خەونەكانی كورددا ئەو شۆڤینییانە بوون، بۆ نموونە ئازاترین و بوێرترین ئەزموونمان ئەو ڕیفراندۆمە بوو كە سەرۆك مسعود بارزانی ئەنجامی دا، لەوەیا سەلماندی كە پارتی بوێرە، سڵ ناكاتەوە، هەر وەك خۆی فەرمووی چی دەبێ با ببێ، گەلێك كە بەرەنگاربوونەوە هەڵبژێرێت بەرامبەر بە هەموو سەختی و دژوارییەك، هەر ئەمەش عەقڵی شۆڤینییەتی هەموو دونیای بزواند بەرامبەر بە كورد، بەڵام كورد پەشیمان نییە لەبەر ئەوەی، چونكە توانی ئەوە بەدەست بهێنێت كە زیاتر لە 92%ی گوتی: (بەڵێ بۆ سەربەخۆیی) ئەو (بەڵێ)یە خۆی لە خۆیدا شۆڕشی گەورەی لە ناواخندا داناوە، بۆیە دەڵێ (بەڵێ)، ئێمەش ئەوانەمان دەوێ كە بە (بەڵێ) چاونەترسەكەی سەرۆك بارزانی-یەوە بەرەنگاریان ببنەوە، چونكە پارتی چۆن پێشمەرگە و شۆڕشی هێنایە بەرهەم، دەتوانین بڵێین هێندەی شەهید هەیە، هێندەی هێندی گەلێك كە سەربەخۆ بێت و ئاڵایان لە نەتەوەیەكگرتووەكان دەشەكێتەوە، ئەوەندەی ئەوانە، ئێمە شەهیدمان هەیە، شەهیدی قوتابخانەی پارتایەتی، شەهیدی قوتابخانەی كوردایەتی.
بۆیە هەڵبژاردنی ئەو ڕاستە ڕێگایە دەنگی پێ بدەن، كە ئێمە دەنگی پێ دەدەین، بۆ ئەوەی دڵنیا بین لە ئایندە، بۆ ئەوەی دڵنیا بین كەسانی چاونەترس، بوێر ڕووبەڕووی هەموو ڕۆژانێكی سەخت دەبنەوەن، چونكە ئێمە دەزانین گەلێك سەختی دی لە بەردەمماندا ماوە، بەڵام پارتی ئەو پارتەی (75) ساڵی بە ئازایەتی بەسەربردووە و ڕۆژێك لە ڕۆژان سڵی لە نەهامەتی و نشوستی نەكردووەتەوە، بەڵكو هەر هەنگاوی ناوە و هەر سەركەوتوو بووە و گرفتەكانی لە ژێر پێی خۆی ناوە.
بەڵێ بۆ پارتی، بۆیە داوا دەكەین ئەوەی ئایندەی جوانی دەوێ، ئەوەی سوورە لەسەر بوێری، ئەوەی بڕوای بە ڕێبازە پۆڵایینەكەی باوكی كورد بارزانی-ی نەمر هەیە، بڵێ (بەڵی بەڵێ) بۆ كاندیدەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان، زامنكەری ئایندەیەكی گەشتر و هەنگاوێكی بوێرانەترە، بەرەو سەركەوتن، بەرەو ئایندەی جوانتر.