به یاننامەی حزب و لایەنە تورکمانیەکان لە هەرێمی کوردستان و عيراق

به یاننامەی حزب و لایەنە تورکمانیەکان لە هەرێمی کوردستان و عيراق

نەتەوەی تورکمان و نوێنەران و حزب و لایەنە تورکمانیەکان ، وەک پێکهاتەیەکی رەسەنی هەرێم, لە هەموو قۆناغە سەختەکانی کوردستان رۆلێکی گرنگ و هاوسەنگیان هەبووە بۆ پارستنی پێگەی خۆيان وبەرژەوەندی گشتی.
لەم کاتەشدا کە هەلبژاردنەکانی عیراق بەرێوەیە کە پەێوەندیيەکی راستەوخۆی هەیە بە پێکەی هەرێمەکەمان لە عیراق و بە هەست کردن بەو بەرپرسیاریەتیەی کە لە ئەستۆی ئەو حزبانەیە ، وه لە بەر ئەوەی حزب و لایەنە تورکمانيەکان هیچ کاندیدێکیان نیە بۆ هەلبژاردنەکانى عیراق, وەک حزب و لایەنە تورکمانییەکان کە ناومان لە خوارەوە هاتووە بریارماندا دەنگ بە کاندیدانی پارتی دیموکراتی کوردستان بدەێن لە بازنە هەلبژاردنەکان کە خۆیان كانديد کردووە. ئەمەش بۆ خزمەتکردنی ئەو پێکەوە ژیانەیە کە لە هەرێمی کوردستان هەیە و بۆ بەهێزکردنی ئەو هاوپەیمانە مێژوویەی نێوان لایەنە تورکمانیەکان و پارتی دیموکراتی کوردستان .
1- پارتی گەشەپێدانی تورکمان
2- پارتی چاکسازی تورکمان
3- پارتی گەلی تورکمانی
4- کۆمەلەی لیبرالی تورکمانی
5- پارتی دیموکراتی تورکمانی
6- بزوتنەوەی بێ لایەنی تورکمانی
7- ئۆجاغی تورکمانی
8- بزوتنەوەی دیموکراتی تورکمانی
9- پارتی رزگاری نەتەوەی تورکمانی
10- كومه له ى روشنبيرى توركمانى
11- پارتی یەکێتی تورکمانی
12- پارتی شروقی تورکمانی
13- فراکسیونە تورکمانيەکانی ئەنجوومەنی پارێزگا
14- رێخراوی تولای بۆ کاروباری تورکمانی
15- یەکێتی ئەدیب و نووسەرانی تورکمان
16- یەکێتی لاوان و قوتابیانی تورکمان
17- نوێنەرانی تورکمان لە ئەنجوومەنی لاوانی کوردستان
18- مالى توركمان – توركمن ئيوى

Top