سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی باڵای یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان دەکات

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی باڵای یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان دەکات

• زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان، پشتگیریی لە چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن.

ئەمڕۆ چوارشەممە 29 ی ئەیلوولی 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا، مامۆستا مەلا عەبدوڵڵا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان، ستایشی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد و پشتیوانیی زانایانی ئیسلامی، لە پرۆسەی چاکسازی و ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و هەوڵەکانی سەرۆکی حکومەت بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەکان و باشترکردنی ژیانی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەربڕی.
سەرۆکی حکومەت، ڕۆڵی گرنگیی زانایانی ئایینی ئیسلامی، لە هوشیارکردنەوەی کۆمەڵگە و برەودان بە کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان، بەرز نرخاند.
سەرۆکی حکومەت، هیوای خواست، زانایانی ئایینی، بەردەوام بن لە ڕووبەڕووبوونەوەی هزری تووندڕەوی و بەرگریکردن لە ماف و دەسکەوتەکانی گەلی کوردستان و پرسە نیشتمانییەکان و پەرەپێدانی پەیامی لێبوردەیی و خۆشەویستی لە نێو کۆمەڵگەدا.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی باڵای یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان دەکات
Top