مەشقی سەربازیی ئێران لەسەر سنووری ئازربایجان  ڕەخنەی توندی لێ كەوتەوە

مەشقی سەربازیی ئێران لەسەر سنووری ئازربایجان  ڕەخنەی توندی لێ كەوتەوە

 

ماڵپەڕی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە زاری گوتەبێژەكەی سەعید خەتیب زادە بڵاوی كردەوە كە  مەشق پێکردنەکانی ئەو وڵاتە  کە لە ناوچەکانی سنووری باکووری رۆژئاوا بەڕێوەچوون، تایبەتن بە سەروەریی ئێران.

 

ناوبراو ئاماژەی بەوە كردووە تاران هەموو هەنگاوێک بۆ ئاسایشی نیشتمانیی خۆی دەگرێتە بەر و ڕیگاش نادات  كە ڕژێمی زایۆنییست لە نزیک سنوورەکانی هەبێت.

 

لەلای خۆشیەوە ئیلهام عەلیۆف سەرۆک کۆماری ئازەربایجان رەخنەی لەو مەشقانەی ئێران گرت و بە ڕووداوێکی سەرسووڕهێنەری لە قەڵەم دا.

 

ناوبراو لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانازۆڵی تورکیا گوتبووی :هەر ولاتێک دەتوانێت مەشقی سەربازی لە سەر هەرێمی خاکی خۆی ئەنجام بدات، كە مافێكی سەرەورییە ،بەڵام بۆچی لەم كاتەدا و بۆچی لە سەر سنووری وڵاتەكەی ئێمە.

 

شایانی باسە ئێران و ئازەربایجان سنوورێكی هاوبەشی ٧٠٠ کیلومترییان هەیە و پەیوەندیی نێوانیشیان تا ڕادەیەك زۆر باشە.

Top