ڤەنزوێلا گەمارۆ ئابوورییەكەی ئەمەریكای لەسەر ئێران شكاند
چەند سەرچاوەیەک بۆ ئاژانسی رۆیتەرز ئاماژەیان بەوەداوە، سەرەڕای سزاکانی ئەمەریکا، بەڵام ڤەنزوێلا کار دەکات بۆ ئەوەی نەوتی خاو هەناردە بکات، بۆ ئەوەش رێککەوتن لە نێوان هەردوو کۆمپانیای پێترۆلیۆس دی ڤەنزوێلی و کۆمپانیای نەوتی نیشتمانی واژۆ کراوە. بە گوتەی سەرچاوەیەک، رێککەوتنی گۆڕینەوەی کاڵا بە کاڵا لە قۆناغی یەکەمدا بۆ ماوەی شەش مانگ بەردەوام دەبێت و ئەگەری هەیە دوای تەواو بوونی کاتەکەی درێژ بکرێتەوە.
وڵاتی ڤەنزوێلا بەوە ناسراوە كە پابەندی هەڵسوكەوت و رێكارەكانی وڵاتی ئەمەریكا نابێت و لە بواری هەناردەكردنی نەوتیشدا رۆڵێكی گەورەی لە سەقامگیریی بازاڕەكانی نەوت و نرخی جیهانی نەوتەوە هەیە ، چاوەڕوان دەكرێت ئەم رێكەوتنە لەكاتی جێبەجێكردنیدا كاریگەری لەسەر بەهای نەوتی جیهانی هەبێت.