پارتی دیموكراتی كوردستان لە موسڵ كەرنەڤاڵێكی جەماوەری بەرفرەوانی ساز كرد
پارتی دیموكراتی كوردستان كەرنەڤاڵێكی جەماوەری لەشاری موسڵ بۆ دوو مەبەست ساز كرد و كاندیدێكی پارتی لە پارێزگاكە زانیاریی لەسەر كەرنەڤاڵەكە خستەڕوو.
لەمبارەوە شیروان دووبەردانی كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پارێزگای نەینەوا بە (گوڵان)ی ڕاگەیاند كە لە ڕۆژی یەكشەممە رێكەوتی 26/9/2021 لە شاری مووسڵ بە ئامادەبوونی جەعفەر ئیمینكی ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی و نوێنەری سەرۆك بارزانی و بەرپرسی لقی موسڵی پارتی و كاندیدانی پارتی كەرنەڤاڵێكی جەماوەری گەورە ساز كرا. هاوكات ئاماژەی بەوەشدا كە كەرنەڤاڵەكە بۆ دوو مەبەست بوو، یەكەمیان بۆ كردنەوەی بارەگای لقی موسڵی پارتی دیموكراتی كوردستان بوو كە دوای حەوت ساڵ ئێنجا لقی مووسڵ لەم رۆژەدا كرایەوە. دووەم ئامانجی كەرنەڤالەكە بۆ ناساندنی كاندیدەكانی پارتی بوو لە پارێزگای نەینەوا.
هەروەها ئەو كاندیدەی پارتی دیموكراتی كوردستان باسی لەوەشكرد كە لە كەرنەڤاڵەكەدا هۆزە كوردی و عەرەبییەكان و كریستیان و ئێزدییەكانی سنوورەكە تێدا بەشداربوون.