ڕووسیا دەیان هێرشی ئۆکرانیای بۆ سەر ناوچە مەدەنییەکانی ئەم وڵاتە ڕاگەیاند

ڕووسیا دەیان هێرشی ئۆکرانیای بۆ سەر ناوچە مەدەنییەکانی ئەم وڵاتە ڕاگەیاند

 

بە پشتبەستن بە ئامارە فەرمییەکانی وەزارەتی بەرگری ڕووسیا، سوپای ئۆکرانیا لە ماوەی مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا دەیان هێرشی بۆ سەر شوێنە مەدەنییەکانی ناو خاکی ڕووسیا ئەنجامداوە.

بە پشتبەستن بەو ئامارانە، هێرشەکانی ئۆکرانیا بۆ سەر هاووڵاتیانی مەدەنی ڕووسیا تەنها لە سەرەتای مانگی ئەیلول و سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمدا گەیشتە زیاتر لە ٩٠ حاڵەت، لەو ماوەیەدا باڵەخانە و خانووە مەدەنییەکان بە هێرشی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکرانیا کرانە ئامانج.

هێرشەکانی هێزەکانی ئۆکرانیا بۆ سەر هاووڵاتییانی سڤیل زیاتر لە ناوچە سنوورییەکانی بێلگۆرۆد و دۆنێتسک بووە، لەو ماوەیەدا جگە لە زیانی دارایی سەخت، چەند هاووڵاتییەکی مەدەنیش بریندار بوون.

بەڵام شارەکانی دیکەی ڕووسیاش شاهیدی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکرانیا بوون بۆ سەر ناوچە مەدەنییەکان.

پرد، ناوەندە ئاینیەکان، دامەزراوە کارەباییەکان، ژێرخانی کۆمپانیاکان، ناوەند و کلینیکەکانی تەندروستی و کۆمەڵایەتی، ژێرخانی کشتوکاڵی و بینای نیشتەجێبوون لەو دامەزراوانەن کە لە ئەنجامی هێرشەکان زیانیان بەرکەوتووە یان لەناوچوون.

بەرپرسانی ڕووسیا چەندین جار سوپای ئۆکرانیایان بەوە تۆمەتبار کردووە کە بە ئەنقەست خەڵکی مەدەنی و دامەزراوە کۆمەڵایەتییەکان دەکەنە ئامانج.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top