شەپۆلی نوێی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر پێگەکانی حزبوڵڵا لە گەڕەکی بەیروت
هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچەکانی دەوروبەری بەیروت کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کەمی کردبوو، ڕۆژی سێشەممە 1٢ی ئەم مانگە جارێکی دیکە بە دەستپێکردنی شەپۆلێکی نوێ هێرشەکان چڕتربوونەوە.
بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتە بڵاوکراوە، دوابەدوای ئەم هێرشانە، ستوونی دوکەڵی ڕەش بەسەر جەرگەی "حارە حەریک" و ناوچەکانی دەوروبەری بەرزبوونەتەوە لەم پێوەندییەدا، سەرچاوە ئەمنییەکانی لوبنان ڕایانگەیاندووە کە لە کاتی ئەو هێرشانەدا لانیکەم بینایەک لە گەڕەکی "بیرئەلعەبد"، کە هێزێکی زۆری حزبوڵڵا تێیدا نیشتەجێن، ڕووخاوە و وێران بووە.
هێرشەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر پێگەکانی گروپی حزبوڵڵای لوبنان لە مانگی ئەیلولەوە بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.
فڕۆكە جەنگیەكانی ئیسرائیل لە ماوەی چەند مانگێکدا لە ماوەی ڕابردووشدا بە بەردەوامی ئامانجەکانیان لە سەرتاسەری وڵات بۆردومان کردووە، بەتایبەتی لە گەڕەکەکانی باشووری بەیروت کە بە "ضاحیە" ناسراوە، جگە لەوەش وەزارەتی تەندروستیی لوبنانيش ڕایگەیاند، کە هێرشێکی ئیسرائیل ڕۆژی سێشەممە لە چیاکانی ڕۆژهەڵاتی بەیروت بووەتە هۆی کوژرانی پێنج کەس.
گوڵان: سەردار خەلیل