لە وڵاتانی ئەندام لە یەکێتیی ئەوروپا قوتابییان فێری کام زمانی بیانی دەبن؟

لە وڵاتانی ئەندام لە یەکێتیی ئەوروپا قوتابییان فێری کام زمانی بیانی دەبن؟

 

 

لەسەدا 59 قوتابیانی ئامادەیی لە وڵاتانی ئەندام لە یەکێتیی ئەوروپا بە لایەنی کەم دوو زمانی بیانی فێر بوونە.

نووسینگەی ئاماری کۆمیسۆنی ئەوروپا (یۆرۆستات) لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند: لە ڕاپرسییەکدا کە لە ساڵی 2019 ئەنجام درا، 75% ی خوێندکارانی ئامادەیی لە لۆکزامبۆرگ و فەڕەنسا بە لایەنی کەم دوو زمانی بیانی فێر بوونە، کە بە بەرزترین ئاستیان لە نێوان 27  وڵاتی ئەندام لە یەکێتیی ئەوروپا دادەنرێت.

لە بەرامبەردا لە سەدا یەک کەمتر لە خوێندکارانی ئامادەیی یۆنانی بە دوو یان زیاتر لە زمانی بیانی ئاشنا بوون، کە کەمترینیان لە نێوان ئەندامانی یەکێتیی ئەوروپادا هەژمار دەكرێت.

بەپێی ڕاپۆرتەکە جگە لە یۆنان ئاستی خوێندنی زمانی بیانی لە قوتابخانەکانی هەشت وڵات لەوانە ئەڵمانیا، دانیمارک، لیتوانیا، قوبرس، ئیسپانیا، ئیتاڵیا، ئێرلەندا و پورتوگال لە تێکڕای یەکێتیی ئەوروپا کەمتر بووە.

هەروەها ڕاپۆرتەکەی یۆرۆستات نیشانی دەدات کە زمانی ئینگلیزی باوترین زمان بووە لەلایەن قوتابییانەوە لە سەرانسەری یەکێتیەکەدا كە فێری بوونە، لەبەر ئەوەی 96٪ ی ئەوان لە زۆربەی ئامادەییەکان دەستیان بە فێربوونی کردووە.

ڕاپۆرتەکە دەریدەخات، لە دوای ئینگلیزی، زمانی ئیسپانی، فەرەنسی، ئەڵمانی، ئیتاڵی و ڕووسی لە 27 وڵاتی ئەندامی یەکێتیی ئەوروپا زیاتر لە هەموو زمانێکی دیکە فێرکراون.

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top