وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم: ئه‌و كه‌سانه له هه‌رێم دورده‌خرێنه‌وه كه كۆبونه‌وه‌كه‌ی هه‌ولێریان به‌لاڕێدا بردوه
وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی كۆبونه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه کە دوێنێ لە هەولێر لەژێر ناوی "السلام والاسترداد" رێکخرابو، رایده‌گه‌یه‌نێت، رێكاری یاسایی ده‌گرێته‌به‌ر به‌رامبه‌ر به‌و كه‌سانه‌ی، كه كۆبونه‌وه‌كه‌یان به‌لاڕێدا بردوه و هه‌روه‌ها كه‌سه كه‌مته‌رخه‌مه‌كان به سزا ده‌گه‌یه‌نێت له هه‌ر لایه‌كه‌وه بن و ده‌شڵێت، "ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌م كارانه ھه‌ستاون، دورده‌خرێنه‌وه و جێگه‌یان له هه‌رێمی كوردستان نابێته‌وه".
له ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم رایگه‌یاند، "رێكخراوێكی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ۆركشۆپێكی له هه‌ولێر بۆ ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی به‌شێك له پارێزگاكانی عێراق ئه‌نجامداوه به مه‌به‌ستی كاركردن له سه‌ر چه‌مكه‌كانی پێكه‌وه‌ژیان و چه‌سپاندنی بنه‌ماكانی فیدڕالیزم له عێراق له به‌ر ڕۆشنایی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراق، به‌ڵام به داخه‌وه، هه‌ندێك له‌سه‌رپه‌رشتیارانی ئه‌م چالاكییه، ئه‌م ۆركشۆپه‌یان به لاڕێدا بردوه و بۆ هه‌ندێك مه‌به‌ستی سیاسی به كاریان هێناوه كه دور بوه له مه‌رجه‌كانی مۆڵه‌تپێدانی ئه‌م جۆره ۆركشۆپانه و له میانه‌ی چالاكییه‌كه‌دا، چه‌ند وتار و به‌یاننامه‌یه‌ك بڵاوكراونه‌وه كه به هیچ شێوه‌یه‌ك له گه‌ڵ سیاسه‌تی فه‌رمیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ناگونجێت و گوزارشت له سیاسه‌تی هه‌رێمی كوردستان ناكات".
وه‌زاره‌تی ناوخۆ، رێكاری یاسایی ده‌گرێته به‌ر به‌رامبه‌ر به‌و كه‌سانه‌ی، كه ئه‌م كۆبونه‌وه‌یان به لاڕێدا بردوه
هه‌ر به‌گوێره‌ی رونكردنه‌وه‌كه، "وه‌زاره‌تی ناوخۆ، رێكاری یاسایی ده‌گرێته به‌ر به‌رامبه‌ر به‌و كه‌سانه‌ی، كه ئه‌م كۆبونه‌وه‌یان به لاڕێدا بردوه و هه‌روه‌ها كه‌سه كه‌مته‌رخه‌مه‌كان به سزا ده‌گه‌یه‌نێت له هه‌ر لایه‌كه‌وه بن". رێگا نادات كه‌سانێك كه‌شی ئازادی و دیموكراسی كه له هه‌رێمدا به‌رقه‌راره، بۆ مه‌رامی دیكه‌ی سیاسی به‌كار بهێنن
وه‌زاره‌تی ناوخۆ باسی له‌وه‌شكردوه، "هه‌رێمی كوردستانی عێراق، وه‌ك كیانێكی ده‌ستوری له چوارچێوه‌ی عێراقی فیدراڵی، وه‌ك هه‌میشه پابه‌نده، به سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌رمیی ده‌وڵه‌تی عێراق و به هیچ شێوه‌یه‌ك، رێگا نادات كه‌سانێك كه‌شی ئازادی و دیموكراسی كه له هه‌رێمدا به‌رقه‌راره، بۆ مه‌رامی دیكه‌ی سیاسی به‌كار بهێنن و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌م كارانه ھه‌ستاون، دورده‌خرێنه‌وه و جێگه‌یان له هه‌رێمی كوردستان نابێته‌وه".