سوپای سووریا دەستی بەسەر پارێزگای دەرعادا داگرت

سوپای سووریا دەستی بەسەر پارێزگای دەرعادا داگرت

 

سوپای سووریا بە چوونە ناو چەندین گوندی دیکەی ناوچەی دەرعاوە بە شێوەیەکی پراکتیکی کۆنترۆڵی خۆی لەسەر ئەم پارێزگایە سەرەکییە لە باشووری وڵات تەواو کرد.

تەلەفزیۆنی دەوڵەتی سووریا سەرکەوتنی حکومەتی بەسەر چەکدارانی ئۆپۆزسیۆندا ڕاگەیاند: بە پەخشکردنی وێنەی ئۆتۆمبێلی سەربازی کە لە گوندەکانی یەدودە و مەزیریب و تەلی شەهاب لە ڕۆژئاوای پارێزگای دەرعا ئەم سەركەوتنەی پشتڕاست كردەوە.

شاری دێرە پایتەختی پارێزگای دەرعا، میژووی درووست بوونی ساڵی 2011ی سووریایە  لە کۆتایی ئەو ساڵەوە تا نزیکەی دوو هەفتە لەمەوبەر سوپای سووریا نەچووەتە ناو شاری دێرە،  ئەو شارە ماوەیەکی زۆرە لەژێر کۆنترۆڵی ئۆپۆزسیۆندابوو.

دوای بەرزبوونەوەی فشار و پێشڕەوییەکانی سوپای عەرەبی سووریا، دەرعا لە ساڵی 2018دا بە نێوەندگیریی ڕووسیا بە یەکێک لە ناوچەكانی كەمكردنەوەی گرژی ناودەبرا، گروپێک لە چەکدارە ئیسلامییەکان بەرەو ناوچەی ئیدلب هەڵهاتوون و گروپێک بە چەکی سووکەوە لە دەرعا ماونەتەوە.

هەندێک لە شارەزایان پێیان وایە هەوڵی حکومەتی سووریا بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەو پارێزگایە کە هاوسنووری ئوردن و ئیسرائیلە، ئەمەش وەک هەنگاوێکە بۆ گەڕانەوەی حکومەتی دیمەشق بۆ بازاڕی وزەی لوبنان.

ئێستا دوای 10 ساڵ شەڕی ناوخۆ حکومەتی بەشار ئەسەد جگە لە پارێزگای ئیدلب، و چەند ناوچەیەکی کوردنشین لەباکوور بە تەواوی کۆنترۆڵی وڵات دەکات.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top