شەممە دەست بەدابەشكردنی موچە دەكرێت

شەممە دەست بەدابەشكردنی موچە دەكرێت

وەزارەتی دارایی لە راگەیاندراوێكیدا ئاشكرای كرد كە رۆژی شەممە رێکەوتی 2021/9/25، مووچەی مانگی 9ی وەزارەتی تەندروستی بە رێژەی %100 دابەش دەکرێت". لەكۆتایی ئەم هەفتەیەشدا لیواكانی وەزارەتی پێشمەرگە موچەیان بەسەردا دابەش كرا.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە 25/7/2021، له‌گه‌ڵ جێبەجێکردنی رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا، لەلایەن حکومەتی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا هەڵوەشاندنەوەی سیستمی لێبڕینی مووچەی راگەیاند و گوتی: "دووپاتی دەکەینەوە، هەرکاتێك بودجەی بەردەستی ئێمە بەشی ئەوە بکات، کە مووچە وەک خۆی بەبێ لێبڕین دابەش بکەین، ئێمە پابەندی ئەو بەڵێنە دەبین و هیوادارین بتوانین لە ئایندەدا هەمیشە مووچە وەکو خۆی دابەش بکەین".

Top