خزمەتگوزاری سكاڵا بەئەلەكترۆنی دانرا

خزمەتگوزاری سكاڵا بەئەلەكترۆنی دانرا

وەزارەتی كارەبا لە رێگەی "پۆرتاڵی خزمەتگوزاریی سكاڵای ئەلكترۆنی" راستەوخۆ وەڵامی سكاڵای هاووڵاتیان دەداتەوە
لەسەر راسپاردەی وەزیری كارەبا بۆ بەدواداچوون و وەڵامدانەوەی خێرای سكاڵای هاووڵاتیان؛ پۆرتاڵی خزمەتگوزاریی سكاڵای ئەلكترۆنی بەگەڕ خرا.
هاووڵاتیان دەتوانن راستەوخۆ سكاڵا و داواكارییەكانیان لەرێگەی پۆرتاڵی خزمەتگوزاریی سكاڵای ئەلكترۆنی بنێرن و لەلایەن نووسینگەی وەزیر و بەڕێوەبەرایەتیی گشتی دیوانی وەزارەتەوە بەدواداچوونی بۆ دەكرێت و لەماوەیەكی كەمدا وەڵامیان دەدرێنەوە.
لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە سکاڵا و داواکارییەکانیان بۆ نووسینگەی وەزیر و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دیوان بنێرن.
http://skala.moel.gov.krd/

Top