یاریدەدەری سەرۆکی ئۆکرانیا لە هەوڵێكی تیرۆر ڕزگاری بوو

یاریدەدەری سەرۆکی ئۆکرانیا لە هەوڵێكی تیرۆر ڕزگاری بوو

 

ئۆتۆمبێلێک کە یاریدەدەرێکی باڵای سەرۆک کۆماری ئۆکرانیا ڤلادیمیر زلنسکی تێدابوو، كەوتە بەر هێرشێكی چەكداری.

بە گوێرەی هەواڵی ڕۆیتەرز، سەرهی شفیر یاریدەدەری زلنستکی، لە هێرشەکە بێ زیان ڕزگاری بووە، بەڵام پۆلیس ڕایگەیاند: کە شۆفێرەکەی لەو هێرشەكەدا بریندار بووە، هێرشەكەش لە نزیک گوندی لسنیکی لە دەوروبەری ئۆکرانیا ڕوویداوە.

بەرپرسێکی باڵای ئۆکرانی ئەو هێرشەی بە هەوڵێکی تیرۆر ناوبرد و گوتی: زلنسکی ئاماژەی بەوە كردووە كە لەوانەیە ئەمە پەیامێک بێت بۆ ئەو ناردرابێت.

داواکاری گشتی لەم ڕووەوە باسی لەوە كردووە کە كە شوێنەواری 18 گولـلە بە ئۆتۆمبیلەكەوە دەبینرێت.

زلنسکی کە ئێستا لە نیویۆرکەو ئامادەی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی گشتی ڕێکخراوی یوئێن گەبێت، گوتوویەتی: نازانێت کێ بەرپرسە لە هێرشەکەو بەرپرسانی سیاسیی ئەو وڵاتەشی تووشی شۆک کردووە.

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top