حەفت کەس لە رووداوێکی هاتوچۆ لەبەردەرەش گیانیان لەدەستدا

حەفت کەس لە رووداوێکی هاتوچۆ لەبەردەرەش گیانیان لەدەستدا

لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر ڕێگای( بەردەڕەش – کەڵەک ) نزیک گوندی گردەپان حەفت کەس بوون بەقوربانی.
وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی پارێزگای دهۆك رایگەیاند كە لە ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە، 22/9/2021 بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر ڕێگای (بەردەڕەش – کەڵەک) لە نزیک گوندی گردەپان بەهۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبیڵ حەفت کەس گیانیان لەدەستداوە.
هەر لەراگەیاندراوەكەدا دەلێت رووداوەکە لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر و شوفرلێت ئوپترایەکی تایبه‌ت بووە، هەر لە شوێنی رووداوەکە دەمودەست شەش کەس گیانیان لەدەستدا و یەکێکیش بەسەختی برینداربوو، بەڵام لەپاشان بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ئەویشیان گیانی لەدەستدا کە سەرجەم قوربانییەکانی رووداوەكە ئەندامی یەک خێزان بوون.

Top