دەنگدان بەپارتی :دەنگدانەبەخۆراگری وخۆنەچەماندن

دەنگدان بەپارتی :دەنگدانەبەخۆراگری وخۆنەچەماندن

ھەمووان کۆکین کەپرۆسەی ئەمجارەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران جیاواز لەگەل پرۆسەكانی رابردوو گرنگ وچارەنووسازەچونکە راستەوخۆکاریگەری لەسەر هاوكێشە سیاسی یەكانی عیراقداھەیە...

بۆیەش گرنگەلەپێناوداھاتووێکی باشتربە هەستکردن بەبەرپرسیاریەتی لەپێناوبەرژەوەندیەکانی گەلی کوردستان بچینە سەر سندووقەکانی دەنگدان، تاهەم پێگەی کورد لەبەغدابەبەهێزی بمێنێتەوەچونکەھێشتائەوبیرکردنەوانەی بەعس ئاسامامەلەلەگەل کورددەکەن ھەرماون ،کەبەدرێژایی مێژووش کێشەی گەلی کوردستان لەگەل کەسەکان نەبووەبەلکو لەگەڵ بیرکردنەوەی دژە کوردانەی دەسەڵاتدارانی عێراق بووە ،ھەمیش پاداشتی ھەلوێستەنەتەوەیی ونیشتیمانییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بدەینەوەکەبەھیچ شێوەیەک سازشی لەسەرمافەدەستورییەکانی خەلکی کوردستان نەکردوە،رابردوش سەلماندی تەنھاپارتی توانیوێتی پێشمەرگەئاسا پارێزەری مافی ھەرێم وقەوارەکەی بیت ...
ھەرئەمەشەوای کردوەھەمیشەپارتی وسەرۆک بارزانی ببنەئامانجی دووژمنان بەلام ھەموودەم بەگەورەیی ماینەوەوەک داربەروونەبەسووتان نەبەبرین ھیچی بەسەرناێت وبەشکۆمەندی دەمێنەوە،
بۆیەش دەنگدان بە کاندیدەکانی پارتی دەنگدانە بە سەقامگیری سیاسی وئابوری و کۆمەڵایەتی و خۆراگری وخۆ نەچەماندن ، چونکە بۆ پاراستنی قەوارەی دەستووری کوردستان و مافەکانمان ، پێویستە پارتی لە بەغدا بەهێزی زۆرترەوە بوونی هەبێ.
چونکەیارونەیاری کوردیش کۆکن کەتەنھاپارتی یە نوێنەرایەتی دۆزی کورددەکات ،
بۆیەش ئەرکی ھەمووانەلە١٠-١٠گلەیی وگازاندەکانمان بەلاوەبنین وبچینەوەسەرسندوقی دەنگدان وشانازی وسەروەرێکی تربۆرێبازی بارزانی تۆماربکەین ،
تا هەمیشە پارتی ھەربەحزبی ژمارەیەک بمێنێتەوە،
مرۆڤ دەبێت ھەمیشەسوود لەرابردوووەربگرێت ،ژیان پڕه‌ له‌ هه‌وراز و نشێووگۆرانکاری بەسەردێت ‌، مرۆڤەکان لەكاتی تەنگانەدابەھەلوێستەکانیان دەناسرێن ، برواناکەم کەسێک ھەبێت دان بەوراستیەنەنێت چۆن لەکاتی چارەنووسازداپارتی ئامادەبووە بۆ پاراستنی ئه‌زموونی سیاسی کوردستان قوربانی بدات ‌، (پردێ -سحێلا)شەھیدی راستیەکانن ،بۆیەش دەبێت بۆئاییندەی کوردستان بیر بكه‌ینه‌وه‌ كێ پارێزگاری له‌ کوردستان ‌ ده‌كات، كێ ئاماده‌یه‌ بچێت خۆی بكاته‌ قوربانی، ناکرێت باوه‌ڕ به‌ به‌ڵێنی ھەمووکەسێک بکەین ، به‌ڵكو باوه‌ڕ به‌وه‌ بكه‌ین كه‌ لەرابردووداقوربانیداوه‌،سه‌لماندوێتی ‌ كاتی لێقه‌ومان له‌ هێڵی پێشه‌وه‌ی بەرگرییە‌...

Top