بەبێ لێبڕین مووچە دابەش دەكرێت

بەبێ لێبڕین مووچە دابەش دەكرێت

دوای هەوڵەكانی حكومەت بۆ دابینكردن و دابەشكردنی مووچە بەپێی ئەو داهاتەی حكومەت و ئەو 200 ملیار دینارەی حكومەتی فیدراڵی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە 25ی ئەم مانگەوە دەست بەدابەشكردنی مووچە بەبێ لێبڕین دەكات.

گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد، پێشینەی کارەکان بۆ مووچەیە و هەر داهاتێک کۆبکرێتەوە و بێتە خەزێنەی حکومەت، سەرەتا بەشی مووچەی لێ جیا دەکرێتەوە.
لە هەرێمی کوردستاندا 1.251.451 مووچە خۆر هەن، کە 751.805 کەسیان فەرمانبەرانی سەربازی و شارستانین؛ 242.269 کەسیان خانەنشینن. حکومەت بۆ پێدانی مووچەی مانگانە بەبێ لێبڕێن 895 ملیار دیناری پێویستە.
هەرچەندە ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری ئەوەی راگەیاندبوو كە ئەگەر ئەو 200 ملیار دینارەی حكومەتی عێراق نەیەت لێبڕینی مووچەی 21%ی دەگەڕێتەوە .

Top