بڕی شەش ملیار دینار بۆ دروستكردنی دوو بەنداو تەرخانكرا
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رەزامەندی لەسەر تەرخانکردن و خەرجکردنی بڕی شەش ملیار دینار بۆ دروستكردنی به‌نداوه‌كانی زه‌لان و چه‌ق چه‌ق دەربڕی.
ڕۆژی دووشەممە 20/9/2021، فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی كوردستان لە رایگەیاند رێزدار مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ره‌زامه‌ندی دەربڕییوە له‌سه‌ر ته‌رخانكردن و خه‌رجكردنی شه‌ش ملیار دینار بۆ دروستكردنی به‌نداوه‌كانی زه‌لان و چه‌ق چه‌ق.
هەر لەراگەیاندراوەكەدا ئاماژە بەوەشدراوە كە هه‌ریه‌ك له‌م به‌نداوانه بڕی سێ ملیار دیناری بۆ ته‌رخان كراوه و ئه‌م بڕه پاره‌یه‌ش به شێوه‌ی قۆناغ به قۆناغ له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو هەرێمی كورددستان خه‌رج ده‌كرێت.
شایانی باسە لەماوەی سێ رۆژی رابردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی به‌نداوی (گۆمه‌سپان) و دروستکردنی بەنداوی بەستۆڕەی لە پارێزگای هەولێر دەرکردوە.
هەر لەبارەی بەنداوەكانیش بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەكان وتی: كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان 13 ملیار دیناری بۆ 12 بەنداو تەرخان كردووە، ئەو بەنداوانەش لە هەموو پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دروست دەکرێن، هاوكات گوتیشی: هەندێک لەو بەنداوانە ئەمساڵ تەواو دەکرێن و ئەوانی دیکەش رێژەیەکی باشیان لێ تەواو دەبێت كە ئەو بەنداوانە گرنگیەكی زۆریان بۆ كوردستان هەیە، چونکە پێش هەموو شتێك کێشەکانی كەمئاوی کەم دەبێتەوە.