خەڵک لە 180 وڵات یادی ڕۆژی خاوێنکردنەوەی جیهانی دەكەنەوە

خەڵک لە 180 وڵات  یادی ڕۆژی خاوێنکردنەوەی جیهانی دەكەنەوە

نزیکەی 50 ملیۆن کەس لە 180 وڵات خۆڵ و خاشاکیان کە لەسەر شەقام و ڕووبار و دەریاچە و دارستان و بیابانەکان، لە ڕۆژی جیهانی پاککردنەوەدا کۆکردەوە .

ئەم بەرنامەیە لە ساڵی 2018ەوە جێبەجێ دەکرێت. ژینگەپارێزان هۆشداری دەدەن مەبەستیان لەوەیە كە زۆربەی ئەو پاشەڕۆ پلاستیکییانەی کە لە سروشتدا فڕێدراون دەڕژێنە ناو زەریاکان كە مەترسیی زۆری لەسەر ژینگە هەیە.

یەکێک لە بەشداربووانی پایتەختی ئیتالیا گوتی: ئێمە بە چاوی خۆمان گۆڕانی کەش وهەوا و گەرمبوونی جیهانیمان بینیوە بەتەمەنەکان دەتوانن كاری سیاسەت بکەن، بەڵام ئێمە بەكردار دەیکەین.

بەپێی ماڵپەڕی ڕۆژی جیهانیی پاککردنەوەی سرووشت، لەئەوروپا، ئەڵمانیا بە 900، فەرەنسا بە 600 و ئیتالیا بە زیاتر لە 500 كەس بەشداربوون لە بەرنامەی پاککردنەوە،  و ریكۆڕد شكێنی سەرەکی ئەمساڵ بوون.  لەگەڵ ئەوەشدا وڵاتانی وەک قوبرس، لاتڤیا، لیختن ئەشتاین، مۆلداوی، ڕۆمانیا، ئسلۆنی و ئۆکرانیا، هیچ بەرنامەیەكیان نەبووە و هیچ كارێكیان  بۆ ئەو ڕۆژە نەکردووە.

بێگومان ڕۆژی جیهانیی سرووشت تایبەت نییە بە ئەوروپا.  لە ئەفریقای باشوور سەدان کەس بەشداریان کرد لە بەرنامەکەدا بۆ پاککردنەوەی ڕووبارەکان لە پاشەڕۆی پلاستیکی.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top